گۆڕان رهشنوسی رێككهوتنهكهی لهگهڵ پارتی پهسهند كرد و کۆبوونەوەی پەرلەمان لەکاتی خۆیدا بەڕیوەدەچێت
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان رەشنوسی رێككەوتنەكەی نێوان بزووتنەوەكە و پارتی دیموكراتی كوردستانی پەسەندكرد، فراكسیۆنی گۆڕانیش ئامادەی دانیشتنەكەی سبەینێی پەرلەمانی كوردستان دەبێت.
پاش كۆتایی هاتنی كۆبونەوەكەی ئەمرۆی جڤاتی نیشتیمانی، د. شۆڕش حاجی، ئەندامی خانەی راپەراندنی بزووتنەوەی گۆڕان راگەیاند "جڤاتی نیشتیمانی بزووتنەوەی گۆڕان رەشنوسی رێككەوتنەكەی نێوان بزووتنەوەی گۆڕان پارتی دیموكراتی كوردستانی پەسەند كرد".
وتيشى "فراكسیۆنی گۆڕان ئامادەی دانیشتنەكەی سبەینێ پەرلەمانی كوردستان بێت، لەگەڵ ئەوەشدا داوامان كردوە درەفەتی زیاتر بەلایەنە سیاسیەكان بدرێت بۆ ئەوەی دانیشتنەكە بەسەركەوتوویی بەرێوەبچێت".
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، جڤاتی نیشتمانی شاندی دانوستانكاری بزوتنەوەی گۆڕانی راسپارد گفتوگۆ و دانوستانەكانیان لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان دریژە پێبدەن بۆ گەیشتن بەرێككەوتنی كۆتایی لەبارەی رێككەوتنە سیاسیەكەی نێوان هەردوولا و پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێمی كوردستان.