هاوڵاتی پۆستەکانی گۆڕان لە حکومەت بڵاودەکاتەوە
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای رێکەوتنەکەی لەگەڵ پارتی بڕیارە بزووتنەوەی گۆڕان جێگری سەرۆکی هەرێم و سێ وەزارەت و پۆستێک لە ئەنجومەنی ئاسایش و بەڕێوەبەرێکی گشتی لە پەرلەمان وەرگرێت.
بەپی بەدواداچوونەکانی هاوڵاتی بزووتنەوەی گۆران لەگەل پارتیدا گەیشتوە بە رێکەوتن کە جگە لە جێگری سەرۆکی هەرێم، وەزارەتی دارایی، ئاوەدانکردنەوە، کاروکاروباری کۆمەڵایەتی وەرگرێت لەگەڵ پۆستێک لە ئەنجومەنی ئاسایشی هەریمی کوردستان و هەروەها یەکێک لە بەڕێوەبەرە گشتیەکانی پەرلەمان.
ئەمشەو جڤاتی نیشتیمان بزووتنەوەی گۆڕان دەنگی لەسەر ڕەشنووسی ئەو رێکەوتنەدا کە دوێنێ ؛ە نێوان شاندی دانوستکاری پارتی و گۆران بریاری لیدرا، بریاریشە سبەینێ پارتی و گۆران رێکەوتنەکە واژۆ بکەن و دواتر کۆوبوونەوەی پەرلەمان بەڕوەبچێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژڕدرێت.
بەپێی بەدواداچوونەکانی هاولاتی بزووتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ پارتی جەختی لەوە کردۆتەوە کە بە تەنیا وەزیری ناوێت بەڵکو تەواوی پەیکەری ئەو وەزارەتانەی دەوێت کە داوای کردوون و پارتیش بەوە رازی بووە.
ئەوەش لەکاتیکدایە کە یەکیتی هێشتا لەگەل پارتی رێکنەکەوتوە بۆ پێکهێنانی حکومەت و له 5ى شوباتى 2019 دا سه‌رجه‌م داواکارییه‌کانى خۆى خسته به‌رده‌م پارتى و ده‌یه‌وێت پرسى پارێزگارى که‌رکوک و وه‌زیرى داد له حکومه‌تى عێراقى ببه‌ستێته‌وه به پێکهێنانى حکومه‌ته‌وه‌و وه‌ک یه‌ک پاکێج ته‌ماشایان ده‌کات.
سامان گه‌رمیانى، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت"داواکارییه‌کانى ئێمه له 5ى شوبات دراونه‌ته براده‌رانى پارتى و ناکرێت بمانه‌وێت له‌هه‌رێمى کوردستان ته‌با بین و له‌پرسى که‌رکوک و به‌غدا یه‌ک هه‌ڵوێست نه‌بین بۆیه به یه‌ک پاکێج ته‌ماشامان کردووه".
به‌پێى به‌دواداچونى هاوڵاتى، پارتى به فه‌رمى به یه‌کێتى راگه‌یاندووه داواکارییه‌کانتان ده‌خرێته به‌رده‌ستى مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى پارتى و ده‌بێت بریارى له‌سه‌ر بدات.
پارتى ده‌یه‌وێت له‌دانانى پارێزگارى که‌رکوکدا که‌سێک ئه‌و پۆسته وه‌ربگرێت که پارتى پێى رازى بێت و باس له کاندیدکردنى رزگار عه‌لى ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى ده‌کرێت و باس له‌وه ده‌کرێت که پارتى به‌و داواکارییه رازى بووه.
بزووتنەوەی گۆران بۆ دووەم جارە بەشداری دەکات لە کابینەی حکومەتی هەرێم دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠٠٩ لە یەک بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی پەرلەماندا بە بەدەستهێنانی ٢٥ کورسی بوو بە ئۆپۆزسیۆن.