هه‌وڵ ده‌درێت عوسمانى حاجى مه‌حمود بکرێته پارێزگارى که‌رکوک
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
هه‌وڵ هه‌یه عوسمانى حاجى مه‌حمود ئه‌ندامى پێشووى خانه‌ى ڕاپه‌ڕاندنى گۆڕان بکرێته پارێزگارى که‌رکوک وه‌ک که‌سێکى بێلایه‌ن، له‌کاتێکدا ناکۆکییه‌کانى پارتى و یه‌کێتى له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته به‌رده‌وامه.
عوسمان حاجى مه‌حمود، له چه‌ند مانگى رابردوودا به‌هۆى جێبه‌جێنه‌کردنى پرۆژه‌یه‌کییه‌وه بۆ چاکسازى و رێکخستنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌ستبه‌رداری کارى حزبى بووه و له‌ئێستا له‌ماڵه‌وه دانیشتووه.
به‌پێى به‌دواداچونى ھاوڵاتی که له‌چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌که‌وه ده‌ستى که‌وتووه، یه‌کێک له بژارده‌کانى کاندیدى پارێزگارى که‌رکوک عوسمان حاجى مه‌حموده، له‌کاتێکدا له رۆژى 5ى شوبات به‌دواوه چه‌ندین ناوى که‌سایه‌تى سیاسى باس کراوه‌و یه‌کێتى سوور بووه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که ئاماده‌ن تا سێ تا چوار کاندید بده‌نه پارتى تا له‌رۆژى 18ى شوباتدا له‌کۆبونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک که بڕیاربوو له هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت بخرێته روو بۆ ره‌زامه‌ندى دان له‌سه‌ر یه‌کێکیان.
یه‌کێتى چوار که‌سى بۆ وه‌رگرتنى پۆسته‌که ده‌ستنیشان کردووه که بریتین له (رزگار عه‌لى، ره‌فعه‌ت عه‌بدوڵا، خالید شوانى، ئاسۆ ئه‌ڵمانى) که هه‌ر هه‌موویان که‌رکوکین، به‌ڵام له رۆژى 11ى شوباتدا ناوى عوسمان حاجى مه‌حمود وه‌ک که‌سێکى بێلایه‌ن له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌کانى هه‌رێمدا باس کراوه‌و پرس و راوێژ به‌چه‌ند سه‌رکرده‌یه‌کى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان کراوه.
به‌پێى به‌دواداچونى ھاوڵاتی که له‌سه‌رچاوه‌ى ناو پارتى و گۆڕانه‌وه ده‌ستیکه‌وتووه، گفتوگۆ له‌مباریه‌وه کراوه‌و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان نیگه‌رانى خۆیان ده‌ربڕیوه، له‌به‌رئه‌وه‌ى هێشتا گۆڕان له‌هه‌وڵدایه عوسمانى حاجى مه‌حمود بگه‌ڕێنێته‌وه بۆ ریزه‌کانیان.
ئه‌ندامێکى جڤاتى نیشتمانى گۆڕان که داوای‌کرد ناوى نه‌هێنرێت به‌ھاوڵاتی وت «کاک عوسمانى حاجى مه‌حمود هێشتا وازى له‌گۆڕان نه‌هێناوه‌و ته‌نها نیگه‌رانه«.
باسى له‌وه‌شکرد، که‌رکوک خاوه‌نى نه‌وته‌و یه‌کێتى نفوزى جه‌ماوه‌رى زۆرى له‌و شاره‌دا هه‌یه «بۆیه ئاسان نییه ته‌سلیمى که‌سێکى ده‌ره‌وه‌ى یه‌کێتى بکات، مه‌گه‌ر کاک عوسمانى حاجى مه‌حمود بڕیارى خۆى بدات به‌وه‌ى ده‌بێته‌وه یه‌کێتى یان به‌ته‌واوى دوورده‌که‌وێته‌وه له‌بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و وه‌ک که‌سێکى سیاسى بێلایه‌ن ده‌مێنێته‌وه«.
هاوکات، ئه‌ندامێکى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى که نه‌یویست ناوى بهێندرێت بۆ ھاوڵاتی رونیکرده‌وه که عوسمانى حاجى مه‌حمود خۆى یه‌کلاینه‌کردۆته‌وه که بچێته‌وه نێو ریزه‌کانى یه‌کێتى و هیچ بڕیارێک له‌و باریه‌وه نییه‌و «وه‌ک یه‌کێتى جێى ره‌زامه‌ندى نییه«.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد به‌و پێیه‌ى یه‌کێتى له‌به‌رانبه‌ر تورکمان و عه‌ره‌بدا شه‌ش کورسى په‌رله‌مانى عێراقى به‌ده‌ستهێناوه ئیستحقاقى خۆیه‌تى که که‌سێکى یه‌کێتى ببێته پارێزگارى که‌رکوک، به‌ڵام ئه‌وه‌ى نه‌شارده‌وه پاش 18ى شوبات پرسه‌که گۆڕاوه‌و ئه‌گه‌ر پێشتر ناوى هێندرابێت بۆ له‌مه‌ودوا بۆته رابردوو.
به‌پێى زانیارییه‌کانى ھاوڵاتی، هه‌وڵى «جدى» له ئارادایه بۆ دانانى عوسمان حاجى مه‌حمود به پارێزگارى که‌رکوک و ئه‌مریکییه‌کان و پارتى و به‌شێکى گۆڕان هیچ لارییه‌کیان نییه وه‌ک چاره‌سه‌رێکى مامناوه‌ند، یه‌کێتیش ده‌یه‌وێت دڵنیا ببێته‌وه له‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاکان له‌که‌رکوک که بڕیاره له‌کۆتایى ئه‌مساڵدا بکرێت.
سامان گه‌رمیانى ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له‌وباریه‌وه به‌ھاوڵاتی وت «له رێکه‌وتنى سیاسیماندا له رۆژى 5ى شوبات هه‌موو شته‌کان باسکراوه‌و روونه لاى پارتى... کاک عوسمان هاوڕێمه‌و هه‌موو کات به‌براى خۆمى ده‌زانم هه‌موو مێژووى پێشمه‌رگایه‌تیمان پێکه‌وه بووه، به‌ڵام ئه‌مه مه‌وزوعى یه‌کێتى و رێکه‌وتنى سیاسییه«.
عوسمانى حاجى مه‌حمود که پێشوتر وه‌زیرى ناوخۆ بووه، یه‌کێکه له‌و چوار که‌سه‌ى له‌ساڵى 2009 له‌گه‌ڵ نه‌وشیروان مسته‌فادا یه‌کێتیان جێهێشت و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕانیان دامه‌زراند.
بڕیاربوو 18ى ئه‌م مانگه، هاوکات له‌گه‌ڵ کۆبوونه‌وه‌ى په‌رله‌ماندا کۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک بکرێت، به‌ڵام به‌هۆى ناکۆکى پارتى و یه‌کێتى-یه‌وه کۆبوونه‌وه‌که ئه‌نجام نه‌درا.
لیستى برایه‌تى له ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى که‌رکوک خاوه‌نى 26 کورسییه و پارتى 11 کورسى و یه‌کگرتوو سێ و دوو که‌سى بێلایه‌ن و یه‌کێتیش 8 کورسى هه‌یه‌و دوو ئه‌ندامى دیکه‌ى ئه‌نجومه‌ن له‌پشکى یه‌کێتى له‌هه‌رێمى کوردستان نه‌ماون و له‌ئه‌مریکا و ئه‌وروپا ده‌ژین.