پێش نه‌ورۆز موچه‌ى مانگى 12 دابه‌شده‌کرێت
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
له 5ى ئازارى مانگى ئاینده ده‌ست ده‌کرێت به دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى 12ى ساڵى رابردوو بریاره پێش جه‌ژنى نه‌ورۆز سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینان وه‌ریبگرن.
به‌پێى به‌دواداچونى هاوڵاتى، که له‌به‌شى راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى دارایى و ئابوورى ده‌ستى که‌وتووه موچه‌که وه‌ک مانگه‌کانى رابردووه و به پاشه‌که‌وته‌وه دابه‌شده‌کرێت و لیستى مووچه وردبینییان تێدا کراوه و چه‌کى دابه‌شکردنى مووچه‌که‌شیان ئاماده کراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد خشته‌ى دابه‌شکردنى موچه‌ى مانگى 12 هاوشێوه‌ى مانگه‌کانى پێشووه و به‌ڵام هه‌وڵده‌درێت به شێوه‌یه‌کى خێراتر دابه‌شده‌کرێت بۆ ئه‌وه‌ى پێش نه‌ورۆز هه‌موو وه‌زاره‌ته‌کان موچه وه‌ربگرن.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار