حکومەت ئۆتۆمبێلەکانی بە فەرمانبەران دەفرۆشێت

5 ساڵ لەمەوپێش



وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، سەبارەت بە فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی حكوومی بە فەرمانبەران رێنماییەك دەردەكات.
بە پێی رێنمایی درایی ژمارە 3ی وەزارەتی دارایی كە لە 19ی 2ی 2019 دەرچووە تێیدا ئاماژە بە چۆنیەتی ئەو رێنماییانە كراوە كە بۆ فرۆشتنی ئۆتۆمبێلی حكوومی بە فەرمانبەران دەركراوە.

وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستووەتەڕوو، كە ئەو فەرمانبەرانەی ئۆتۆمبێلی حكوومیان پێ فرۆشراوە گوژمەی فرۆشتنی ئۆتۆمبێلەكە دەكرێتە پێشینە لەسەریان و بە 10 ساڵ و بە شێوەی 120 پشكی یەكسان و مانگانە لەكاتی دابەشكردنی مووچە پارەكەیان لێوەردەگیرێتەوە.

 

لا يتوفر وصف للصورة.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار