خەڵاتی نۆبڵ بۆ ئەدەب ئەمساڵ نابەخشرێت

6 ساڵ لەمەوپێش



هەرێم جەعفەر

خەڵاتی نۆبڵ تایبەت بە ئەدەب ئەمساڵ نابەخشرێتە هیچ کەسێک، ئەمەش بەهۆی بوونی تۆمەتی سێکسی و کێشەی جیایا لە ناو ئەکادیمیای سووید کە بەرپرسە لە هەڵبژاردنی کەسی ساڵ بۆ بردنەوەی خەڵاتی نۆبڵی ئەدەب.

بڕیارە خەڵاتی ساڵی ٢٠١٨ ئەم ساڵ لە ساڵی ٢٠١٩ ببەخشرێت، ئەم بڕیارەش دوای کۆبوونەوەی هەفتانەی ئەو ئەکادیمیایە هات لە شاری ستۆکهۆڵم، بەهۆی بوونی تۆمەت سێکسی و تاوانی دارایی لە ناو ئەو ئەکادیمیایە.

گەندەڵی و تۆمەتەکان لە ئێستا دا ئاڕاستەی کەسایەتی ئەدەبی دیاری سوویدی و ئەندامی ئەکادیمیا ژان کلودیۆ ئارناوڵت، هاوسەری شاعیری ناودار کاتارینا فرۆستێنسۆن دەکرێت.

ماڵپەڕی هەواڵی عەرەب نیوز ئاشکرای کردوە، ساڵی ١٩٤٣ ەوە، ئەوە یەکەمجارە کە ئەو خەڵاتە نەبەخشرێت کە بە گرنگترین خەڵاتی ئەدەبی جیهانی دادەنرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار