ئه‌مریكا كاردانه‌وه‌ی خۆی به‌رامبه‌ر به‌ سه‌ردانه‌كه‌ی ڕوحانی بۆ عێراق نیشاندا

روحانی له‌كاتی سه‌ردانی مه‌رقه‌دی موسا كازم ئیمامی شیعه‌كان له‌ كازمیه‌ی به‌غدا

5 ساڵ لەمەوپێش



برایان هۆک نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری ئێران ره‌خنه‌ی له‌ سەردانەکەی ئەمڕۆی حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران گرت بۆ بەغدا.

لە یەکەم کاردانەوەی ئەمریکا سەبارەت بە سەردانەکەی حەسەن ڕۆحانی بۆ عێراق، برایان هۆک لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵی حوڕەی ئەمریکا وتی "حکومەتی ئێران خودی ئێرانییەکان ناخاتە کارە لەپێشینەکانی خۆیەوە، ئەبێ لەبەر چی بێت ڕۆحانی خۆشگوزەرانی گەلی عێراق دەخاتە کارە لەپێشینەکانییەوە؟"

ئەو بەرپرسەی ئیدارەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، ئەگەر بابەتەکە پەیوەندی هەیە بە سەروەری و ئاسایش و ئارامیی عێراقەوە، ئەوا ئێران ئەو وەڵامەی مەبەست نییە.

بە وتەی هۆک، ئێران دەیەوێت ڕێگایەکی سەربازیی خێرا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە بکاتەوە، بۆئەوەی بتوانرێت لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بەکاربهێنرێت بۆ گواستنەوەی چەک و موشەک و جەنگاوەرەکان.

ڕوونیکردەوە، ئێران دەیەوێت عێراق بگۆڕێت بۆ پارێزگایەکی خۆی.

ئەو وتانەی لێپرسراوی کاروباری ئێران لە ئیدارەی ئەمریکا دەربارەی سەردانەکەی ڕۆحانی بۆ بەغدا لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتە بەغدا و لەگەڵ لێپرسراوە باڵاکانی ئەو وڵاتە کۆبووەوە و چەند یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیان ئیمزاکرد. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار