موچە دزراوەکەی نەخۆشخانەی شار دۆزرایەوە

2019-03-13 06:08:49



ھاوڵاتی

دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی توانیان ئەو ملیار دینارەی موچەی کارمەندانی نەخۆشخانەی شار بدۆزنەوە کە دوێنێ لەلایەن چەند چەکدارێکەوە دزرا.

رێباز حەملان وەزیری دارایی رایگەیاند، دام و دەزگا پەیوەندیدارەکان و ھاوڵاتیان ھەماھەنگ بوون بۆ دۆزینەوەی پارەکە.

جەختیشیکردووەتەوە، پێویستە فەرمانگەکان لەکاتی گواستنەوەی موچەدا ھەماھەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەکان بکەن.

دوێنێ چەند چەکدارێک بڕە پارەی تایبەت بە موچەی کارمەندانی نەخۆشخانەی شاریان دزی کە لەناو ئۆتۆمبیلێکی فریاکەوتندا بوو لەکاتی گواستنەوەیەدا لە بانکی رەشیدەوە بۆ نەخۆشخانەکە.

 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار