ڕفێنەران پێشتر لە زیندان یەکتریان ناسیوە

2019-03-13 06:56:54


هاوڵاتی ڕێكلام

هاوڵاتی

ئاسایش و پۆلیسی سلێمانی رایانگەیاند، پارە و مووچەی فەرمانبەرانی نەخۆشخانەی شار کە دوێنێ دزراوە دۆزراوەتەوەو  حەوت کەس دەستگیرکراون. گومانیش دەکەن' فەرمانبەرێکی نەخۆشخانەکە "بەشێوەیەکی ناڕاستەوخۆ" پەیوەندی بە کارەکەوە هەبووبێت و سەرۆکی باندەکەش ماڵی نزیکی بانکەکە بووە.

هەریەکە لە بەڕێوەبەری ئاسایش و پۆلیس و سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند حەوت دەستگیرکراون کە پێش 10 رۆژ پیلانیان بۆ ئەو کارە داناوە.

عەمید حەسەن نوری بەریوەبەری ئاسایشی سلیمانی رایگەیاند سەرۆکی باندەکە ماڵی نزیکی بانکەکە بووە و کەسیکیش لە لینژەی وەرگرتنی مووچە لە نەخۆشخانەی شار "بەراستەوخۆ، یان ناڕاستەوخۆ" زانیاری داوە بە دزەکان.

هەروەها راشیگەیاند کە باندەکە پێشتر بە تاوانی جیاجیان سزدادراون و پێش ئازادکردنیان لە زیدانیان یەکتریان ناسیوە.

 

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏شخص أو أكثر‏ و‏منظر داخلي‏‏‏

لا يتوفر وصف للصورة.

لا يتوفر وصف للصورة.

لا يتوفر وصف للصورة.ربما تحتوي الصورة على: ‏‏‏سيارة‏ و‏نشاطات في أماكن مفتوحة‏‏‏

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار