زستانى ڕێکه‌وتنه‌کان و به‌هارى به‌ڵێنه‌کان !

2019-03-14 11:39:25



هاوڕێ توانا 
وه‌رزه‌ ساردى زستان به‌گه‌رم و گوڕیى  کۆبونه‌وه‌و ڕێکه‌وتنه‌کان  به‌ڕێکرا ، هه‌ر له‌ لێک تێگه‌یشتنى نێوانى هه‌ولێر و به‌غداده‌وه‌ تاکو ڕێکه‌وتنى نێوانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و پارتى دیموکراتى کوردسان و  هه‌روا بێته‌وه‌ ، ڕێکه‌وتنى نێوان یه‌کێتى نیشتیمانى کوردستان و پارتى دیمۆکراتى کوردستان ، 
ئیدى ئه‌گه‌ر به‌خاڵ و به‌ندو به‌ڵێن و پاکێجى ناو ڕێکه‌وتنه‌کان بێت، ئه‌وا ده‌بێت به‌هارى ئه‌م ساڵ بۆ خه‌ڵکى ماف خواراوى ژیان پایز ! هه‌ر ده‌بێت به‌هاره‌که‌ى وه‌رزى دروێنه‌کردنى  به‌ڵێنه‌ مله‌وه‌ن و قه‌به‌یى هێزه‌ سیاسیه‌کان بێت ! 
ده‌ى خوابکات که‌ ته‌گبیر له‌گه‌ڵ ته‌قدیریان وێک  بێته‌وه‌و ڕێکه‌وتنه‌ ئاخێندراو به‌ به‌ڵێنه‌کان ته‌رجمه‌ى واقیع بکرێن، ئه‌وا شکور به‌ڵێنه‌کان بایى ئه‌وه‌ن که‌ له‌ ساڵى داهاتوو ئه‌م هه‌رێمى کوردستانه‌،  په‌ناخوازیى  سویسڕى و دانیمارکى  که‌نده‌ى وه‌رگرێت و  بابه‌تى کۆچ لینگاو قوچ بکرێته‌وه‌ ! 
گه‌لۆ ئه‌مه‌ ته‌نز نیه‌ به‌ڵکو ته‌نها گریمانه‌ و ئه‌گه‌رى  لێکه‌وته‌ى به‌ڵێن  و دێڕى ناو ڕێکه‌وتنه‌کان و پڕۆژه‌کانه‌ ، 
ئاخر بنۆڕن به‌ گوفتار به‌ڵێن هیچ هێزێک خراپ ناڵێت و هه‌موویان به‌حساب و کتاب گوتار  له‌ پێناوى خۆش ژیانى خه‌ڵکدا و بۆ خه‌ڵک خولقاون ، که‌چى  ئه‌فسوس به‌ کردار و ڕه‌فتار هه‌میشه‌ پێچه‌وانه‌ بینراون ! 
ئه‌وان  هه‌رکاتێک ویسیان ڕێک ده‌که‌ون ، هه‌ر کاتێک ویستیان شه‌ێ‌ ده‌که‌ن !  به‌ڵام عه‌نتیکه‌و نیگه‌به‌تیش هه‌ر  له‌وه‌ دایه‌، له‌ هه‌ر دوو حاڵ و خاڵ ،  واتا هه‌م شه‌ێ‌ و  هه‌م ئاشتى له‌به‌رژه‌وه‌ندى خه‌ڵکدا ده‌که‌ن ! 
هه‌ڵبه‌ت له‌ مێنتاڵیه‌تى  حیزبى کوردى ته‌نها دوو ڕێکار بۆ ململانێى سیاسى هه‌س ،  ئه‌ویش یان شه‌ڕکردن به‌ لۆجێکى فیشه‌ک له‌برى وشه‌و یان شه‌ڕه‌  ئاربیجى له‌برى ئارگۆمێنت !  ئه‌وان هه‌رکاتێک له‌ سه‌ر پشک و به‌ش ڕێکنه‌که‌وتن ، ئه‌وا وا گه‌ل حاڵى ده‌که‌ن که‌ شه‌ێ‌ و ناکۆکى بژارده‌ى عه‌قڵانیه‌ !  
هه‌رکاتێکیش  که‌ ڕێکه‌وتن ئه‌وا ڕێکه‌و تنیان به‌مه‌رجى مردارکردنى ململانێى مه‌ده‌نى و دیموکراتى و پاشه‌ پێکشه‌کردنى ڕه‌خنه‌کردنه‌ى عه‌قڵانیه‌ ، مه‌علومیشه‌  کتێک که‌  بژارده‌ى خراپ و ترسناک دێته‌ ڕۆژێڤ ئه‌وا خه‌ڵک خراپ ده‌خوازێت نه‌ک ترسناک ، جا به‌ هه‌رحاڵ ئێستا با باش بینین به‌ڵکو باش بێته‌ پێش ، پاساوه‌کانى چه‌ند ساڵى ڕابردوو  که‌ موچه‌ى تێدا بڕاو پڕۆژه‌کانى تێدا وه‌ستێنرا پاساوه‌کان نه‌مان ،خۆش به‌ختانه‌ هێرش و هه‌ڕه‌شه‌ى داعش نه‌ما گوشاریى ئاواره‌کان نه‌ما سعرى نه‌وت به‌رزه‌ بودجه‌ له‌ غداد وه‌ دێت ئێوه‌ش به‌ ڕێکه‌وتن و به‌ڵێنه‌کانى سه‌ره‌ وه‌ختى هه‌ڵبژاردن به‌هارتان ڕاگه‌یاند ئیدى خه‌ڵک چاوه‌ڕێى جێبه‌جێکردنى به‌ڵێنه‌کانتان لێ ده‌کات.
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار