سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌د: ئه‌و حه‌وت که‌سه‌ى ده‌ستگیرکراون فه‌رمانبه‌رى حکومه‌تى تێدایه
به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شار: پاره‌که‌ى نه‌خۆشخانه‌که یه‌ک ملیار و 290 ملیۆن دینار بووه
5 ساڵ لەمەوپێش
شعبان ڕه‌ئوف
به‌رێوه‌به‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کانى پۆلیسى سلێمانى ده‌ڵێت ئه‌و که‌سه‌ى ده‌ستگیرکرداون له‌سه‌ر پاره دزراوه‌که‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شار فه‌رمانبه‌رى حکومه‌تى تێدایه و هه‌فته‌ى ئاینده دادگا سزایان ده‌دات.
رۆژى سێشه‌ممه‌ى رابردوو له‌ناوبازارى سلێمانى نزیک شه‌قامى ئۆرزدى چه‌ند چه‌کدارێکى ده‌مامکدار هه‌ڵیانکوتایه سه‌ر ئوتومبێلێکى نه‌خۆشخانه‌ى شار که موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانیان پێبووه و پاره‌که‌یان برد‌و دواتر له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیرکران و پاره‌که‌ش گه‌رێندرایه‌وه.
سه‌رکه‌وت ئه‌حمد، به‌ڕێوبه‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانى پۆلیسى سلێمانى له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" ئه‌وبانده‌ى که‌پاره‌که‌ى نه‌خۆشخانه‌ى شارییان فڕاندبوو ده‌ست به‌سه‌رن".
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌شکرد، له‌ناو ئه‌و حه‌وت که‌سه‌دا که باندێک بوون" فه‌رمانبه‌رى حوکمی"شیان له‌ناودایه".
به‌ڕێوبه‌رى راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌کانى پۆلیسى سلێمانى، جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ڕۆژى یه‌کشه‌ممه که 17ى ئازار لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت و له‌لایه‌ن دادگاوه بریاریان له‌سه‌ر ده‌درێت که به‌پێى مادده‌ى 441ى یاساى سزادانى عێراق مامه‌ڵه‌بان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت.
مادده‌ى 441 له یاساى سزادانى عێراقى بریتیه له‌وه‌ى که دوو که‌س یان زیاتر به رۆژ و سیلاح به‌ه‌دستبن و هه‌ره‌شه بکه‌ن و دزى بکه‌ن به‌ئاشکرا.
له‌مادده‌که‌دا ئه‌وه‌شباسکراوه که حوکمه‌کانیان به‌پێى شێوازى تاوانه‌که ده‌گۆڕێت و ته‌نانه‌ت باس له حوکمى له‌سێداره‌دان ده‌کات ئه‌گه‌ر به‌هۆى تاوانه‌که‌وه که‌سێک یا زیاتر ببێته قوربانى.
به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شار باسى ئه‌وه ده‌کات که بڕى سه‌رجه‌م پاره دزراوه‌که گه‌رێندراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌ى شار.
ئومێد عه‌لى، به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شار له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى بڕى پاره‌که‌ى به‌ته‌واوى ئاشکرا کرد که یه‌ک ملیار و 290 ملیۆن دینار بووه که موچه‌ى هه‌زارو چوار سه‌د پزیشک و کارمه‌ندى ته‌ندروستى نه‌خۆشخانه‌که بووه.
ده‌رباره‌ى ئه‌وه‌ى هیچ فه‌رمانبه‌رێکى نه‌خۆشخانه‌که له‌دزیه‌که‌دا تێوه نه‌گلاوه، به‌رێوه‌به‌رى نه‌خۆشخانه‌ى شار ئه‌وه‌ى رونکرده‌وه که ئه‌وه ئیشى پۆلیس و ده‌زگا ئه‌منییه‌کانه و لێکۆڵینه‌وه‌ى خۆیان له رووداوه‌که ده‌که‌ن.