گه‌شتی فڕۆكه‌یه‌ك به‌ ئاسمانی سلێمانیدا قه‌ده‌غه‌ ده‌كرێت

5 ساڵ لەمەوپێش



فڕۆكەخانەی سلێمانی رایگه‌یاند جموجوڵی فڕۆكەی جۆری بۆینگ 737ی ماكسیان قەدەغەكردوە دوای ئه‌وه‌ی لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانەی عیراقییەوە ئاگادار كراونەتەوە.

ئه‌و بڕیاره‌ش دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاری راگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی هه‌ردوو جۆری فڕۆكه‌ی Boeing 737 Max 8 و Max 9 دا، ئه‌وه‌ش دوای رووداوی كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌کەی هێڵی ئاسمانی ئەسیوپیا لە جۆری Boeing 737 Max 8 له‌ ١٠ی ئادار.

دانا محەمەد بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەكانی فڕۆكەخانەی سلێمانی لە راگەیەنراوێكیدا  ئاشكرای كرد كه‌ دەسەڵاتی‌ فڕۆكەوانی شارستانی عیراقی بڕیاری قەدەغەكردنی جموجوڵی فڕۆكەی جۆری (بوینگ MAX 737)ی دەركردوە.

رونیشیكردۆتەو  ''لەئاگاداری نامەیەكدا دەسەڵاتی‌ فڕۆكەوانی شارستانی عیراقی بڕیاری قەدەغەكردنی جموجوڵی فڕۆكەی جۆری بوینگ MAX 737 دەركرد لەهاتوچۆكردن بەسەر ئاسمانی عیراقداو بڕیارەكەش ئەمڕۆ 14ی ئاداری 2019 خراوەتە بواری‌ جێبەجێكردنەوە''.

هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ دناڵد تره‌مپ له‌ كۆشكی سپی به‌ میدیاكارانی راگه‌یاند كه‌ بڕیاری داوه‌ گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی هه‌ردوو جۆری فڕۆكه‌ی Boeing 737 Max 8 و 9 Boeing 737 Max رابگرێت. ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌ كه‌ ده‌بێت ده‌ستبه‌جێ ئه‌و بڕیاره‌ له‌ لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی فڕۆكه‌وانی ئه‌مریكا كاری پێ بكرێت.

تره‌مپ تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ به‌م بڕیاره‌ هه‌ست ده‌كات كارێكی باشیان ئه‌نجام داوه‌ و ئاسایشی گه‌لی ئه‌مریكا و خه‌ڵكیان له‌ پێشینه‌ی كاره‌كانیانه‌ و وتی "نه‌مه‌ویست ئه‌م بابه‌ته‌ بۆ به‌خت یاوه‌ربوون جێبهڵێم".

وتیشی "هیوادارم (Boeing) له‌ ماوه‌یه‌كی نزیكدا وه‌ڵامه‌كانی ئاماده‌ بكات، به‌ڵام تا ئه‌و كاته‌ فڕۆكه‌كان گه‌شت ناكه‌ن".

دۆناڵد تره‌مپ ئاماژه‌ی به‌وه‌ دا كه‌ Boeing كۆمپانیایه‌كی متمانه‌پێكراوه‌ و هه‌ستیشیان به‌وه‌ كردووه‌ ئه‌م بڕیاره‌ی داویشیانه‌ دۆخێكی زۆر سه‌خت بووه‌. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار