شه‌ڕ گه‌یشته كۆڵانه‌كانی باغۆز
5 ساڵ لەمەوپێش
شه‌ڕ له‌دواهه‌مین مۆڵگه‌ی داعش له باغۆزی سوریا به‌رده‌وامه‌و شه‌ڕڤانان شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵان ده‌كه‌ن و سه‌دان چه‌كداری تری داعش هه‌ڵدێن.
هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ئاشكرای كرد، هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر باغۆز به‌رده‌وامه و شه‌ڕ گه‌یشتۆته ناو كلانه‌كانی شارۆچكه‌كه سه‌دان چه‌كدار و خێزانه‌كانی داعش خۆیان ڕاده‌ستی هه‌سه‌ده كردووه.
ئاژانسی هه‌واڵیی ڕۆیته‌رز ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، پیاوانی هه‌ڵهاتوو به ڕێگایه‌كی خۆڵ و به هاوه‌ڵیی ژن و منداڵەکانیان باغۆز جێده‌هێڵن و خۆیان ڕاده‌ستی هەسەدە ده‌كه‌ن.
شه‌ڕ به‌سه‌ختی له‌ناو كۆڵاته‌كانی باغوز به‌رده‌وامه‌و زیاتر له20تیرۆرست ده‌ر ئه‌نجامی بۆردومان و شه‌ڕی كۆڵان به‌كۆڵان كوژراون. هێشتا ژماره‌یه‌كی زۆر تیرۆرستی داعش له‌ناو شارۆچكه‌ی باغوزی رۆژهه‌ڵاتی فورات ماون و شه‌ڕ ده‌كه‌ن.
هه‌سه‌ده ده‌رباره‌ی ناسنامه‌ی چه‌كداره‌كان ئاشكرایكرد، زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی خۆیان ڕاده‌ستكردووه بیانین.
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو، له ماوه‌ی دوو ڕۆژی ڕابردوودا چه‌كدارانی داعش سێ جار هه‌وڵیانداوه ڕێگه له هێرشه‌كانی هه‌سه‌ده بگرن و، هه‌ر له‌و هه‌وڵه‌شیاندا ٢٠ چه‌كداری خۆكوژیان به‌ره‌و هێزه‌كانیان ناردووه.
هه‌سه‌ده بڵاویشیكردووه‌ته‌وه، سه‌رله‌به‌یانی پێنجشه‌ممه ١٥ چه‌كداری داعش كوژراون، كاتێك هه‌وڵیانداوه هێرشبكه‌نه سه‌ر هێزه‌كانیان.
ده‌رباره‌ی دوایین ئاماره‌كانیش ده‌ڵێت، له‌كاتی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان بۆ سه‌ر چه‌كدارانی داعش له باغۆز، له هه‌فته‌ی ڕابردووه‌وه ١١٢ چه‌كداری داعش كوژراون.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەسەدە ئۆپەراسیۆنەکانى بۆ کۆنترۆڵکردنەوەى باغۆز دەستپێکردەوە، کە دوایین پێگەى داعشە لە سوریا و بە هەزاران هاوڵاتى مەدەنى و چەکدارى داعش ناوچەکەیان بەرەو ناوچەکانى ژێر دەستى هەسەدە جێهێشتووە.