په‌رله‌مانی به‌ریتانیا ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌ی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا ڕه‌تكرده‌وه‌

2019-03-14 20:12:40



 په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌ده‌نگدانێكدا ئه‌مشه‌و ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌ی له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌بێ رێككه‌وتن ره‌تكرده‌وه‌ ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ ئه‌م مانگه‌ دوا واده‌یه‌ بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه‌.

تیریزامای سه‌رۆك وه‌زیرانی ئه‌و وڵاته‌ هه‌وڵه‌كانی به‌رده‌وامه‌ كه‌ به‌بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ریتانیا له‌و یه‌كێتییه‌ بچێته‌ده‌ره‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زۆرنزیكه‌ كه‌ به‌ریتانیا بێ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ په‌رله‌مانی وڵاته‌كه‌ی له‌ 29ی ئاداردا بڕیاری ده‌رچوون له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا بدات.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه‌، له‌چه‌ند مانگی رابردوودا په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌باره‌ی ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌ی له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا كۆبووه‌و له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا به‌ زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بڕیاردا ده‌رچوونی به‌ریتانیا له‌یه‌كێتی ئه‌وروپا ره‌تبكرێته‌وه‌

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار