کۆسرەت رەسوڵ: چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێم و کەرکوک و بەغدا یەک پاکێجە
5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
کۆسرەت رەسوڵ جێگری سکرتێری گشتی یەکێتیی رایگەیاند، داوای یەکێتی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێم و کەرکوک و بەغدا لە یەک پاکێجدایە.
بەپێی میدیاکانی یەکێتی، کۆسرەت رەسوڵ لەکۆبوونەوەیدا لەگەڵ فراکسیۆنی یەکێتی، سوربوونی یەکێتی لەسەر داوا‌و ئیستحقاقاتی ھەڵبژاردن دوپاتکردووەتەوە.
وتیشی "داوای یەکێتیی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ھەرێم و کەرکوک و بەغدا ، لە یەک پاکێجدایەو دەمانەوێت ئەم پرسانە، لە روانگەی نیشتمانیی و بەرژەوەندی گشتی و ھاوسەنگی ھێز چارەسەربکرێن و شەراکەتی راستەقینەش، لە تەواوی جومگەکانی ھەرێم رەنگبداتەوە".
یه‌کێتى و پارتى، تا ئێستا چه‌ندین کۆبونه‌وه‌یان کردووه بۆ پێکهێنانى حکومه‌ت، به‌ڵام هێشتا دیار نییه که‌ى رێکده‌که‌ون. هه‌رچه‌نده چوارى ئه‌م مانگه و دواى کۆبوونه‌وه‌ى نێوانیان رێککه‌وتنێکیان واژۆکرد بۆ چاره‌سه‌رکردنى ناکۆکییه‌کانیان.
به‌پێی رێککه‌وتنه‌که ده‌بوو پرسی پارێزگارى که‌رکوک و وه‌زاره‌تى دادى عێراق و پێکهێنانى حکومه‌ت که ناکۆکى له‌نێوان پارتى و یه‌کێتى دروستکردووه چاره‌سه‌ر بکرێن، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌و کێشانه به‌چاره‌سه‌رنه‌کراوى ماونه‌ته‌وه.
یه‌کێتى جه‌خت له وه‌رگرتنى پۆستى پارێزگارى که‌رکوک له‌گه‌ڵ پێکهێنانى کابینه‌ى نوێ‌دا ده‌کاته‌وه، به‌ڵام پارتى هه‌رچه‌نده رازى بووه به‌وه‌ى پۆسته‌که بۆ یه‌کێتى بێت، ده‌یه‌وێت دۆخى شاره‌که ئاسایی بکرێته‌وه، پێش ئه‌وه‌ى پارێزگارێکى کوردى بۆ دابنرێت.