زیاتر لە ھەزار چەکداری دیکەی داعش خۆیان رادەستی شەڕڤانان کرد
5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
ھێرشەکانی ھەسەدە بۆ کۆنتڕۆڵکردنەوەی دوایین پێگەی داعش لە باغۆز بەردەوامە و زیاتر لە ھەزار چەکداری دیکەی داعش خۆیان رادەستی شەڕڤانان کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندنی ھێزەکانی سووریای دیموکرات (قەسەدە) ئاشکرای کرد، لە چوارچێوەی دوایین ھەڵمەتی دژ بە داعش بۆ سەر دوایین خاڵەکانی چەتەکان لە گوندی باغۆزی سەر بە ناوچەی ھەجین لە سنووری دێرەزۆری سووریا، ١٣٠٠ چەکداری داعش و خێزانەکانیان خۆیان ڕادەستی قەسەدە کردووە.
پێشڕەویی شەڕڤانانی قەسەدە لە گوندی باغۆز بەردەوامە و چەکدارانی داعش لە ڕووبەرێکی بەرتەسکی گوندەکەدا گیریان کردووە.
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ھەسەدە ئۆپەراسیۆنەکانی بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی باغۆز دەستپێکردەوە، کە دوایین پێگەی داعشە لە سوریا و بە ھەزاران ھاوڵاتی مەدەنی و چەکداری داعش ناوچەکەیان بەرەو ناوچەکانی ژێر دەستی ھەسەدە جێھێشتووە.
بابهتی پهیوهندیدار