دیندار زێباری: ٦٧٢ کەس بەتۆمەتی پەیوەندیان بە داعش لەژێر لێکۆڵینەوەدان

5 ساڵ لەمەوپێش



ھاوڵاتی
دیندار زێباری رێکخەری راسپاردە نێودەوڵەتییەکان لە حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، لە سێ ساڵی رابردوودا دوو ھەزار و ٦٥٢ کەس دەستگیرکراون بە تۆمەتی پەیوەندیکردنیان بەرێکخراوی داعشەوە و ٦٧٢ کەسیشیان لەژێر لێکۆڵینەوەدان.

زێباری لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ھەزار و ١٠٠ کەسیان تۆمەتەکەیان بەسەردا ساغبووەتەوە و سزا دراون، ٨٧٠ کەسیان ئازاد کراون.

وتیشی ھۆکاری پێکنەھێنانی لیژنەی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە تۆمەتی ئەشکەنجەدان مێردمنداڵانی داعش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ھیچ سکاڵایەک دژی دەزگا ئەمنییەکان لەلایەن گیراوانەوە نەبووە.

دوێنێ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا حکومەتی ھەرێمی تۆمەتبارکرد بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و ئازادی رادەربڕین و ئەشکەنجەدانی زیندانیان.
پێشتریش رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی ھەرێی تۆمەتبارکردبوو بە ئەشکەنجەدانی ئەو مێردمنداڵانەی بە تۆمەتی پەیوەندیان بە داعش لەلایەن ھەرێمەوە دەستگیرکراون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار