یەکەم گۆڕی بەکۆمەڵ لە گوندی کۆچۆ ھەڵدرایەوە
5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
تیمەکانی ھەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان یەکەم گۆڕی بە کۆمەڵیان لە گوندی کۆچۆی سنوری شەنگال ھەڵدایەوە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٤.ەی
بەرەڤان حەمدی بریکاری وەزارەتی شەھیدان لە مەراسیمی ھەڵدانەوەی گۆڕە بە کۆمەڵەکان رایگەیاند، ٢٧١ گۆڕی بە کۆمەڵ لە سنوری شنگال دۆزراونەتەوە و کاردەکەن بۆ ھەڵدانەوەیان.
ئەو گۆڕە بە کۆمەڵانە تەرمی دەیان ھاوڵاتی ئێزیدیان تێدایە کە لە کاتی دەستبەسەرداگرتنی ناوچەکە لەلایەن داعشەوە لە ساڵی ٢٠١٤ گولە باران کران و خرانە ناو ئەو گۆڕانەوە.
نادیە موراد، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی داوای ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنانی کوردانی ئێزدی کرد و داواشیکرد تاوانباران سزا بدرێن.
بابهتی پهیوهندیدار