نێچیرڤان بارزانی: یەکێتی ھەستدەکات پارتی زۆری بە گۆڕان بەخشیوە و ئەوان شایستەی زیاترن
5 ساڵ لەمەوپێش
ھاوڵاتی
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، یەکێتی ھەستدەکات پارتی زۆری بە گۆڕان بەخشیوە و ئەوان شایستەی زیاترن.
نێچیرڤان بارزانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر باسی لەوەکردووە، لە گفتوگۆی چڕدان لەگەڵ یەکێتیی و گۆڕان، بەڵام کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی شتەکانی لەناو یەکێتی ئاڵۆز کردووە.
وتیشی "ئێستا زۆر گرووپی جیاواز لە ناو یەکێتی ھەن و پێویستە لەگەڵ ھەموویان دانوستاندن بکەین و ئەمەش کێشەیەکی روونە. بەڵام ئێمە رێککەوتووین لەسەر چوارچێوەیەک بۆ چۆنیەتی پێکەوە کارکردن".
نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەشکردووە، شەڕەکە ئێستا لەناو یەکێتیدایە لەسەر ئەوەی کێ چ پۆستێک وەردەگرێت.
بابهتی پهیوهندیدار