که‌شناسى : سبه‌ینێ ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت
به‌رێوه‌به‌رى که‌شناسى سلێمانى: 923 ملم باران باریوه‌و ساڵى رابردوو له‌مکاته‌دا 621 ملم بووه
5 ساڵ لەمەوپێش
شاناز حه‌سه‌ن
به‌رێوه‌به‌رى که‌شناسى سلێمانى ئاماژه به‌وه ده‌ات سبه‌ینێ سێشه‌ممه 19ى ئازارى 2019 که‌شوهه‌وا نیمچه هه‌ور ده‌بێت.
ئاسۆ که‌مال، به‌رێوه‌به‌رى که‌شناسى سلێمانى له لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى وت" سبه‌ینێ سێشه‌ممه ئاسمان له نێوان نیمچه هه‌ور بۆ هه‌ور ده‌بێت و که‌ش و هه‌وا شێوه‌یه‌ک له جێگیر بون به خۆیه‌وه ده‌بینێت".
ناوبراو باسى له‌وه‌شکرد به‌رزترین 14پله ده‌بێت و نزمترین 7 پله ده‌بێت.
ئاسۆ که‌مال ئه‌وه‌شى رونکرده‌وه تا ئێستا کۆى گشتى بارانبارین گه‌شتۆته 923.9 ملم و ساڵى رابردوو تا ئه‌مکاته 621 ملم باران باریبوو.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار