به‌رهه‌م ساڵح: عێراق خوازیارى به‌هێزکردن په‌یوه‌ندییه‌کانێتى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌رهه‌م ساڵح سه‌ر له به‌یانى ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه 18|3|2019 له شارى سلێمانى پێشوازیکرد له جه‌میس جێفرى نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆکى ئه‌مریکا بۆ شه‌ڕى دژ به تیرۆر و شاندى یاوه‌ری و رایگه‌یاند که عێراق خوازیارى به‌هێزکردن و په‌ره‌پێدانى په‌یوه‌ندیه‌کانییه‌تى له‌گه‌ڵ واشنتن.
له دیداره‌کدا باس له دواین گۆڕانکارى سیاسى و ئه‌منى ناوچه‌که و پێویستى به‌رقه‌رارکردنى ئاشتى و ئارامى و کۆتایى هێنان به گرژییه‌کان دووپاتکرایه‌وه.
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆک کۆمارى عێراق ئاماژه‌ى به‌وه کرد که عێراق خوازیارى به‌هێزکردن و په‌ره‌پێدانى ئاستى په‌یوه‌ندییه‌کانێتى له‌گه‌ڵ ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى ئه‌مریکا له بواره جیاجیاکاندا به‌جۆرێک که خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندى هاوبه‌شه‌کانى هه‌ردوو گه‌ل و وڵات بکات.
سه‌رۆک کۆمار پشتیوانى ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى بۆ عێراق له جه‌نگى دژ به تیرۆر به‌رز نرخاند، هاوکات هاریکارى و به‌شدارى ولایه‌ته یه‌کگرتووه‌کانى بۆ دووباره ئاوه‌دانکرنه‌وه‌ى ناوچه زیان لێکه‌وتووه‌کانى به‌گرنگ وه‌سفکرد.
لاى خۆیه‌وه جه‌میس جێفرى پشتیوانى وڵاته‌که‌ى بۆ پرۆسه‌ى چه‌سپاندنى ئاسایش و ئارامى عێراق دووپات کرده‌وه، هاوکات به بایه‌خه‌وه باسى له‌و سه‌رکه‌وتنانه کرد که عێراق به‌سه‌ر گروپى داعشى تیرۆریستی‌دا به‌ده‌ستیهێناوه، پابه‌ندبوونى وڵاته‌که‌شى له پشتیوانیکردنى عێراق له جه‌نگى دژ به تیرۆر دووپاتکرده‌وه.