سوریا هۆشداری ده‌داته‌ هه‌سه‌ده‌

5 ساڵ لەمەوپێش



وەزیری بەرگریی سوریا ڕایگەیاند، یان بە گفتوگۆ لەگەڵ هەسەدە یان بە هێز تەواوی خاکی سوریا دەگەڕێننەوە ژێر دەسەڵاتی دیمەشق.

عەلی عەبدوڵا ئەیوب وەزیری بەرگریی سوریا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا لەگەڵ سەرۆک ئەرکانی سوپای هەریەک لە عێراق و ئێراندا جەختیکردەوە، یان بە گفتوگۆ لەگەڵ هەسەدە یان بە بەکارهێنانی هێزی سەربازیی تەواوی خاکی سوریا دەگەڕێننەوە ژێر دەسەڵاتی دیمەشق و، یەک بست لە خاکی سوریا لە دەرەوەی کۆنترۆڵی حکومەتدا نامێنێتەوە.

عەلی عەبدوڵا ئەیوب وتیشی، لە ڕۆژانی داهاتوودا سنوری نێوان سوریا و عێراق دەکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەش کرد، سوپای سوریا هێزی پێویستی هەیە بۆ دەرکردنی سوپای ئەمریکا لە ناوچەی تەنەف.

هەر لە کۆنفرانسە ڕۆژنامەنووسییە هاوبەشەکەدا فەرماندەی سوپای ئێران و وەزیری بەرگریی سوریا داوایان لە ئەمریکا کرد کە هێزەکانی لە سوریا بکێشێتەوە.

ڕۆژنامەی وەتەنی سوری ئەمڕۆ دووشەممە (١٨ی ئازاری ٢٠١٩) بڵاویکردەوە، بە مەبەستی تاوتوێکردنی چۆنێتی ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە وڵاتەکانیان، سەرۆک ئەرکانی سوپای هەریەکە لە سوریا و عێراق و ئێران لە دیمەشق کۆبوونەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار