نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان: هێشتا زه‌یتوونی عه‌فرین ده‌دزرێت و خه‌ڵكی دڕفێنرێن
5 ساڵ لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان له‌ساڵیادی داگیركردنی عه‌فرین له‌لایه‌ن توركیاوه راپۆرتێكی بڵاوکردەوە و ڕایگه‌یاند هێشتا پێشێلکارییەکان دژ بە خەڵکی سیڤیل بەردەوامن وه‌كو رفاندنی خەڵک لەسەر دەستی گرووپە چەکدارەکان و باندە تاوانکارەکان و دزینی زەیتوون و بەرووبوومە کشتوکاڵییەکان.
ئەنجوومەنی مافەکانی مرۆڤی سەر بە رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان ده‌ڵێت ساڵی رابردوو تورکیا ئۆپەراسیۆنی چڵە زەیتوونی بۆ سەر عەفرین دەستپێکرد لەسەر بنەمانی ئەوەی کە شەڕی دژ بە یەپەگە و داعشی دەستپێکردووە، لەکاتێکدا هیچ بەڵگەیەک لەسەر بوونی داعش لە عەفریندا نەبوو.
لە راپۆرتەکەدا هاتووە، سوپای تورکیا و زیاتر لە 50 گرووپی چەکدار کە هەندێکیان گرووپی جیهادیین بوونەهۆی هەڵهاتنی سەتان هەزار کەس لە عەفرین هه‌روه‌ها ده‌ڵێت لە عەفرین و سەرجەم ناوچەکانی دەوروبەرییدا، بەشێوەیەکی نایاسایی و هەڕەمەکی خەڵک دەستگیردەکرێت.
راپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات "نەبوونی دامەزراوەی ئەمنیی چالاک بووەتە هۆی نەبوونی یاسا. كرده‌وه‌كانی رفاندنی خەڵک به‌رده‌وامن لەسەر دەستی گرووپە چەکدارەکان و باندە تاوانکارەکان، هه‌روه‌ها دزینی زەیتوون و بەرووبوومە کشتوکاڵییەکان کە سەرچاوەی سەرەکی بژێوی خەڵکە، بەردەوامن".