مانگرتوویەکی تری کورد لەزیندانێکی تورکیا گیانی لەدەستدا

5 ساڵ لەمەوپێش



لە بەندیجانەیەکی ئەرزروم ژنە زیندانییەکی دیکەی سیاسی بە ناوی زەهرا ساغلام، کە لەدژی گۆشەگیریی سەر ئۆجالان مانگی لە خواردن گرتوبوو ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا.

بەپێ میدایاکانی نزیک لە پەکەکە زەهرا ساغلام خەڵکی گمگمی موش لە باکوری کوردستانە و دوای گیانلەدەستدانی پۆلیس تەرمەکەی بەرەو موش بردووە، خانەوادەکەی کە بۆ وەرگرتنی تەرمەکەی بەرەو ئەرزروم بەڕێکەوتبوون لەناو ڕێگادا لەلایەن پۆلیسەوە ئاگادار کرانەوە و تەرمی ڕۆڵەکەیان وەرگرت.

لە ماوەی مانگی ڕابردوودا سێ کەس دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان، ڕێبەری پەکەکە کە مانیان لە خواردن گرتبوو گیانیان لە دەستدا، کە جگە ؛ەزەهرا دوو کەسی تر گیانیان لە دەستدا بە ناوەکانی زولکوف گەزەن، لە زیندانی تەکیرداغ لە تورکیا هەروەها ئایتەن بەچەت، لە ٢٣ی ئازار لە زیندانی گەبەز لە تورکیا..

ئەمە جگە لەوەیە کە ئغور شەقار، لە ٢٠ شوبات لە بەردەم دادگای شاری کریفێلتی ئەڵمانیا، ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و دوامی مانگێک مانەوە لە نەخۆشخانە لە ٢٢ ئازار گیانی لەدەستدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار