نوێنەرانی عەرەب و تورکمانی کەرکوک لە پەرلەمانی عێراق: داوای دادگاییکردنی راکردوو نەجمەددین کەریم دەکەین

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

نوێنەرانی عەرەب و تورکمانی کەرکوک لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەریانکردووە داوای بەدادگا گەیاندنی نەجمەددین کەریم و رەوانەکردنی هێزی زیاتر بۆ شارەکە دەکەن.

لەبەیاننامەکەدا کە کۆپییەکی دەستی هاوڵاتی کەوتووە تێیدا هاتووە "لەماوەی رابردوودا نەجمەددین کەریم لەناو گروپێکی چەکداردا لەسەر سنووری کەرکوک دەرکەوت و بەڵێنی هێرشکردنە سەر پارێزگاکەی دا بۆیە داوا لەحکومتی عێراق دەکەین کەهێزی فیدڕاڵی زیاتر بۆ شارەکە بنێرێت بەمەبەستی پتەوکردنی ئاسایش"

هەروەها بەیاننامەکە داوای بەپەلە دەرکردنی هێزی پێشمەرگەی لەفەرماندەی هێزە چەکدارەکان کردووە کەبەهێزی پاسەوانی سنوور ناوی بردوون لەچوارچێوەی سنوورەکانی پارێزگای کەرکوک.

لەبەشێکی تری بەیاننامەکەدا هاتووە "داوا لەئەندامانی بەرزەفتی دادوەری دەکەین کەهەموو توانایەکی خۆیان بخەنەگەڕ بۆ بەدادگاگەیاندنی راکردوو نەجمەددین کەریم بەدادوەری پاش ئەوەی بووە هۆی ئاشوبێکی گەورە لەپارێزگای کەرکوک و ئەگەر هاتنە ناوەوەی حکومەتی عێراق و هێزە ئیتیحادییەکان نەبووایە ئەوە پارێزگاکە بەرەو چارەنوسێکی نادیار دەڕۆیشت".

ئەم بەیاننامەیە دوای وتارێکی نەجمەددین کەریم پارێزگاری پێشووی کەرکوک هات کە لەسنووری شێراوەی نزیک شارۆچکەی پردێ و لەئاهەنگی نەورۆزدا بانگەشەی دەرکردنی هێزە عێراقییەکانی لەکەرکوک کرد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار