پەروەردەی کەلار دەوامی چەند ناوچەیەکی سنوورەکەی کردە پشوو بەهۆی مەترسی لافاوەوە
5 ساڵ لەمەوپێش
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار رایگەیاند دەوامی سەرجە قوتابخانەری قوندەکانی کردۆتە پشووی فەرمی بەهۆی مەترسی دروستبوونی لافاوەوە.
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەلار لە راگەیەنراوێکدا کە وێنەیەکی دەست هاولاتی کەوتووە دەلێت "بە ڕاوێژ و ڕەزامەندی بەڕێزان سەرپەرەشتیاری ئیدارەی گەرمیان وبەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی گەرمیان و قائیمقامی کەلار، ئاگاداری سەرجەم قوتابخانەکانی ( گوندەکان ـ دەرەوەی شار)ی سنوری پەروەردەکەمان دەکەین ئەوانەی ڕێگای هاتووچۆیان بەهۆی باران بارینەوە مەترسی لەسەرە سبەی پشوو دەبێت بەهۆی پێش بینی ئەو شەپۆلە باران بارینەوە کە ڕوو لە ناوچەکە کردووە".
بابهتی پهیوهندیدار