هاوپه‌یمانیی  ئیسلامى سیاسى و  به‌ناو چه‌په‌کان

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڕێ سووره

دهخوازم له سهرهتاى نوسینى بابهتهکهم ئهوه بڵێم که ڕهخنه جۆرێکه لهچالاکى عهقڵانیهت و بهشێکیشه له ئازادى ڕا دهربڕین, پێشتریش له نوسینێکى دیکهمدا که له ژماره 1091 ى  (7-4-2013 ) ى  ڕۆژنامهى هاوڵاتی بڵاو کرایهوه، له ژێر ناوى ئۆپۆزیسیۆنێکى ڕاست و چهپ هاوپهیمانیهتییهکى تهکتیکى.  چهند خاڵێکى وههام باسکردبوو،  ئێستاش دهخوازم ئاماژه بهوه بکهم که هاوپهیمانییهتى له بهینى کۆمۆنیستهکان چهپهکان مارکسیستهکان سکۆلاریزمهکان به هاوپهیمانیهتی ستراتیژى دادهنرێت، چونکه له ڕووى هزرو بیرهوه تێڕوانینهکانیان بۆ چارهسهرى کێشهى نهتهوایهتى . چینایهتى . دیموکراسى . ئازادى . مافى مرۆڤ . یهکسانى  و دهسهڵاتدارى وهک یهکن یا زۆر لێک نزیکن.  لهولاشهوه حزبه ئیسلامییهکان و کۆنهپارێزهرهکان، دهکرێت ببنه هاوپهیمان. بۆ حزب و لایهنى نهتهوهیى و دیموکراتخوازیش،  ڕاسته له بهرهیهکدابن بۆ گهیشتن به ئامانجى هاوبهش. بهپێچهوانهى ئهمانهى لهسهرهوه ئاماژهم پێکردوون، ههر هاوپهیمانیهتییهک بێته کایهوه لهبهینى ئیسلامى سیاسى و کۆمۆنیست یان چهپ و سیکۆلاریزم،  ئهمه هاوپهیمانیهتى نییه ئهگهر ههشبێت هاوپهمانیهتی  تاکتیکییه،  چونکه له ڕوى ئایدۆلۆژى ئاسمان و ڕێسمانیان جیایه. گومانى تێدانیه لهمهودایهکى  کورتدا، واتا دواجار لهسهر دهیان بڕگه و بابهتى پهیوهست بهمافهکانى مرۆڤ . یهکسانى . کێشهى نهتهوایهتى و نوسینى یاسا و دهستورى وڵات دژبهیهک دهوهستنهوه، لهبهر ئهوهى تێڕوانینیان زۆر لێک دووره. ئهوهتا ههمان سیناریۆى دوێنێ،  ئهمڕۆ دوباره دهبێتهوه.  دهبینین بارێک بارکراوه،  تایهک مهزه و شهڕابه و تایهکهى دیش شمشێر و وشهى بێگانه، سهرباریش بڵنگۆى چهواشهکارى!. زهمهنێک بینیمان، کۆمهڵى ئیسلامى  و بزوتنهوهى گۆڕان هاوپهیمان بوون،  گوایه ئۆپۆزسیۆنن، دواجار لێکترازانى کورد و خواستى داگیرکهرانى لێشین بوو.  بابزانین هاوپهمانییهتى نهوهى نوێ و یهکگرتووى ئیسلامى  چى لێشین دهبێت! جێگهى خۆیهتى بهچاوێکى ڕهخنهگرانه، ئهم چهند ساڵهى ڕابردوو, دهور و ڕۆڵى گۆڕان و کۆمهڵ شهن و کهو بکهین، ئهگهر زۆر بهکورتیش بێت. دیتمان ههنگاوه کردارییهکانیان، لهدهرهوهى گفتوگۆو لێکتێگهیشتن بوو لهگهڵ حکومهتى ههرێم. ههمیشه لهژێرهوه لهههوڵى لێکترازان و سهرهوژێرکردنى حکومهت و ههموو دامهزراوهکانى بوون بهپهڕلهمانیشهوه,لهلایهکى دى، بهردهوام خهڵکیان ئاڕاسته دهکرد بۆ ئاژاوه و پشێوى و سوتاندنى بارهگاى حزبهکانى دى، ههتا دهگاته هاندانى فهرمانبهر و مامۆستایان، بۆ ئهوهى دهوام نهکهن، بهڵکو پڕۆسهى خوێندن پهکى بکهوێت !! له ئهوهش سهیر تر،  له زۆر شوێن پزیشک و کارمهندانى نهخۆشخانهکانیش مانیان گرتوو بایکۆتى دهوامیان کرد !!  بێگومان ئهمهى کردیان ناچێته قاڵبى ئۆپۆزسیۆن بوون، بهڵکو دهکرێت بڵێین جۆرێک له جهنگ و یاخی بوون و تێکدان بوو !! لهکاتێدا ههردوولایان باش دهیانزانى،  ئێمه دهوڵهت نین، قهوارهیهکى بچوکین لهناو دهوڵهتێکى نا دیموکراتى  سهد لهسهد مهزههبى خۆسهپێنهر.

جیا لهوهش کۆمارى ئیسلامى ئێران، نهک ههر لهپشت حکومهتى ناوهنده، بهڵکو وهک بهشێک لهخۆى ههڵسوکهوتى لهگهڵ دهکات و ئاڕاستهى دهکات. له ڕاستیدا ئێمهى کورد، ئێستاش لهقۆناغى ڕزگارى نیشتیمانیداین،  بۆیه باشتره ههتا دهگهین به دهوڵهتى سهربهخۆ،  ئۆپۆزسیۆن بوون ههڵگریت بۆ ئهوکاته، چونکه لهم قۆناغهدا یهکنهگرین گورگه بۆرهکانى دهوروبهرمان دهمانخۆن. بۆیه ئهگهر ئۆپۆزیسۆن بوونیش پێویست بێت، دهبێت بهئاشکراو بهجدى ههوڵهکان بۆ چارهسهرى کهم و کوڕییهکان و هرشیارکردنهوهى  کۆمهڵگهى کوردستان بێت، لهسهر بناغهى برایهتى و یهکڕیزى لهبهرامبهر داگیرکهران  و ئهجنداکهیان، بۆیه  ئهمڕۆ لهدوێنێ زیاتر گهل بهگشتى و خوێنى  شههیدان بهتایبهتى، ئهوهمان لێدهخوازێت لهناو یهک بازنهدا واتا یهک چوارچێوهدا کار بکهین، بۆ کۆکردنهوهى ههموو هێز و تواناکانى نهتهوهکهمان، ئهوهش بهدوورکهوتنهوه لهخواستى حزبى و بهرژهوهندخوازى و یهکترشکاندن دهکرێت..

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار