پێوه‌ره‌که‌ هه‌ڵه‌یه‌

5 ساڵ لەمەوپێش



سامانـی وەستا بەکـر

لهفرهیى و ئازادى سیاسیدا، دانوستان و ڕێکهوتن، ئازادییهکى ھهموو لایهنێکه، که لهگهڵ ھهرلایهنێکى ناوخۆییا ڕێبکهوێت، بهمهرجێک لهسهر بهرژهوهندى خهڵک نهبێت و کهمترین بهریهکهوتنى لهگهڵ ھێڵه ستراتیژى ئابورى و کۆمهڵایهتى و خزمهتگوزاریهکانى میلهتدا نهبێت.

ستراتیجى حیزبى، له ستراتیجى نیشتمانى و درێژخایهن گرنگتره، بهلاى حیزبهکانهوه لهکاتى دانوستانهکاندا، که له ڕاستیدا پێچهوانهکهى تهندروست و ڕێچکه ڕاستهکهیه، چونکه کارى حیزب ڕێکخستن و چاکترکردن و خزمهتکردن به خهڵکه، ھهربۆیه کارێکى نامۆیه که دانوستان لهبهرژهوهندى حیزب ئهکرێ و ھهر لهبهرژهوهندى حیزبیشدا کۆتایى پێئهھێنرێ!

کێشهى پێکهاتنى حکومهت و دانوستان بۆ دامهزراوهکان، ھهمیشه تهنها دوو حیزب ڕێکهوتن ئهکهن. دواتر حیزبێک لهو حیزبابه، لهگهڵ حیزبێکیترا دانوستان ئهکات و بهبێ گهڕانهوه بۆ ڕێکهوتنى یهکهم، که خۆى کارى بهجێ و تهندروست ئهوهیه که دوو حیزبى یهکهم، کاتێک ڕێئهکهون، ئهبێ  بۆ ڕێکهوتن لهگهڵ حیزبى سێیهم، ئهوان وهک یهک تیم و به یهک ستراتیژ، دانوستان لهگهڵ حیزبى سێیهم بکهن.  کاتێک لهگهڵ حیزبى سێیهمیش ڕێکهوتن ئهکهن، دیسانهوه زۆر گرنگه که ھهرسێ حیزب، بهیهک ستیراتیژ دانوستان لهگهڵ حیزبى چوارهمدا بکهن. بهو شێوهش تا کۆتایى بهردهوامبن.  باشى ئهم ھهنگاوه لهوهیایه که تهمومژ و مقۆمقۆى سیاسى کهمتر ئهبێتهوهو متمانه له نێوان حیزبهکاندا دروست دهبێت و ئارامى بۆ شهقام دهستهبهر دهبێت و لهھهمان کاتیشدا، ڕێ له ڕاگهیاندنى نابهرپرس و بهرپرسى بارزگان و سودمهند له ئاژاوه دهگیرێ که سوود لهو ماوهى دانوستان و گوزهرى سیاسییه ببینن و ڕێگربن له نانهوهى ئاژاوهى سیاسى و کۆمهڵایهتی.

له ڕاستیدا کلتورى سیاسى و دانوستانهکان، له ڕۆژھهڵاتى ناوین به گشتى و له ھهرێمى کوردستان به تایبهتى، بهجۆرێکه که ھهمیشه دوو لایهن دانوستان ئهکهن و لایهنى ھهمیشه ئامادهو زیندو و خاوهن قهزێکه لهبیر ئهکهن که میلهته. واته ھهمیشه میلهت دانوستانکارى سهرهکى و یهکهمه و حیزبهکان له پلهى دووهمدا دێن، بهڵام له ھهرێمى کوردستان پلهى میلهت ئهژمار ناکرێ و ھهمیشه دانوستان لهبهرژهوهندى دوو حیزب و لهناو حیزبیشدا له بهرژهوهندى دوو باڵ و لهناو باڵهکانیشدا له بهرژهوهندى دوو بنهماڵهو ھهندێ جار لهبهرژهوهندى تهنھا کهسێکیشا ئهکرێ.

گرنگه گرنگى بدرێ بهوهى، که کاتێک حیزبێک یان دوو حیزبى سیاسى و زیاتر له دانوستانهکاندا ئهیبهنهوه، مهبهست لێى ئهوهبێ که میلهت براوهى یهکهمه، ئهگهرچى خودى حیزبهکه دۆڕاوى سهرمێزیش بێت، چونکه کارى حیزب ئهوهیه که ھهمیشه میلهت براوهبێ.

له دانوستانهکانى  ھهرێمى کوردستاندا، کێشه عیملاقهکه لهبیرئهکرێ که ئهویش کێشهى ژیانه، چونکه لهبازنهى مرۆڤ بوون و مرۆڤایهتیدا ژیان چهقه و ئهبێ شایستهى مرۆڤ بێ و نابێ ھیچ شتێک له ژیان گرنگتربێ بۆ دانوستان.

تائێستا له پێکهێنانى ھیچ کابینهیهکى حکومهتى ھهرێمدا بهم کابینهیهشهوه، «کابینهى نۆ» که جارێ چاوى ڕوناکى نهبینیوه، باس له ئهولهویاتى ھاوڵاتى نهکراوه. واته کێشهى سهرهکى ھاوڵاتى چهقى دانوستانهکان نهبووه، که خۆى له ژینگهو ڕێگاوبان و ئاو و کارهباو مووچهو خزمهتگوزارى گشتى و خوێندن و زانست و پهروهرده...ھتد ئهبینێتهوه، بهڵکو ههمیشه دانوستان بۆ زۆرترین بهرکهوتى سیاسى و پشک و پۆست و پێگهى حیزبه له حکومهتدا.

نهک له دانوستانهکاندا بگره له ستراتیژیهتى درێژخایهنى حکومهتیشدا (که دڵنیام ھیچ ستراتیژیهتکى درێژ خایهن بوونى نیه) شتێک نیه “Road of map” بهناوى «خارگه الگریق» نهخشه ڕێگا. واته له ٢٨ ساڵى حکومڕانى ھهرێمدا تا ئێستاش نهخشه ڕێگایهک نییه که حکومهته یهک لهدواى یهکهکان لهسهرى بڕۆن، تا بگهنه ئهو شوێنهى کۆتایى نهخشهکه دیارى کردووه، بهڵکو به پێچهوانهوه له یهک خولى پهرلهمانى و کابینهى ههمان حکومهت، چهند ستراتیژیهتێکى جیاواز بهیهک ھهست پێئهکرێ، که دڵنیام له سهرۆکى حکومهتهوه تا بهڕێوهبهرى فهرمانگهیهک، بێئاگان لێى و ھیچ کهس و لایهنێکى حکومى نهخشه ڕێیهکى لهبهردهستا نیه، تا کاتێ لێى لادرا زهنگى ئاگاداربوونهوه لێبدرێت.

یهکێکیتر له خاڵى لاوازى دانوستان و ڕێکهوتنى حیزبهکان، به تایبهتى ڕێکهوتنى ستراتیژى، ئهوهیه که ھهمیشه میلهت زهرهرمهند ئهبێ لێى. بۆ نمونه ڕێکهوتنى ستیراتیژى پارتى و یهکێتى، دانپیانانێکى ئاشکراى دوو ئیدارهیى و لهوهش خراپتر دوو زۆنى سیاسى و جوگرافیاى جیاواز بوو، که تا ئێستاش ھهر بهو جۆره بهردهوامه و بووهته قۆرتى ھهر کارێک که ئهم دوو زۆنه نهبنهوه بهیهک ھهرێمى یهک ڕهنگ، که حکومهت له باشوریهوه بۆ باکور و له ڕۆژھهڵاتیهوه بۆ ڕۆژئاوا بهھهمان ھێز حوکمڕانبێت، بهڵکو بهجۆرێکه که داواکراوى دادگاکانى ئهم زۆنه له زۆنى ئهولا خۆیان حهشار ئهدهن ھهروهک ئهوهى بڵێى سنورى دوو وڵاتى ناکۆکن و له کاتى جهنگدان.

لێرهوه بۆمان ڕوون دهبێتهوه، که ھهروهک چۆن خهڵک له ململانێى حیزبیدا  زهرهرمهندن، ھهرواش له دانوستان و ڕێکهوتنى حیزبهکاندا زهرهرمهندن بوون، ھهر لهبهر ئهوهشه شهقام دڵخۆش نابێ، کاتێک ڕێکهوتنێکى سیاسى ڕائهگهیهنرێ.

خاڵێکى ترى لاوازى دانوستانى لایهنهکان، تا ئێستا لهسهر ژمارهى ئهو دهنگانهیه که به دهستیان ھێناوه، واته ئهنجامى ڕێکهوتنهکانیان لهسهر ٪٣٦ خهڵکى دهنگدهره که ڕاست ئهوهیه دانوستان لهسهر ژماره گهورهکه بکرێ که ٪٦٤ خهڵکى دهنگنهدهره. واته ئهبێ دانوستان به ئاڕاستهیهک بووایه، که ئایا ھهڵهى کۆى ئهم حیزبانه له ساڵانى ڕابردووا  چی بووه که بۆته ھۆکارى ئهوهى زۆرینهى خهڵک، بایکۆتى پرۆسهى دیموکراسى و دهنگدان بکات.  ئهبوو بگهڕانایه بهدواى ئهو ھۆکارانهیا که خهڵک لێى ناڕازییه،.دانوستان به مهبهستى ڕێکهوتن لهسهر ئهو خاڵانه بووایه که خواستى خهڵکى دهنگ نهدهره و تووڕهیى و ناڕهزاییهکانیان به ھهند وهرگرتایه، چونکه ئهوانه نوێنهرى ڕۆح و گیانى کۆمهڵگه ئهکهن و ڕهوایهتى لاى ئهوانه، ھهروهک چۆن مافى ئهو له ٪٣٦ لهبیرنهکرێ که ڕێزیان له پرۆسهى دیموکراسى دهنگدان گرتووه.

له کۆتایدا ئهگهر قسه لهسهر بهرنامهى ستراتیژى حیزبهکان بێت، ئهوا لهدواى ھهڵبژاردنهوه بۆمان ڕوونبووهوه که حیزبهکان ستراتیژى سیاسى درێژخایهنى حیزبایهتیشیان نییه، بهدهر له گۆڕان که له دروست بوونیهوه ڕژده لهسهر جێگێرکردنى سیستمى پهرلهمانى بۆ ھهرێمى کوردستان و ئهوهى که تائێستا ئهبینرێ، ئهوهیه که گۆڕان توانیویهتى خواستى خۆى له کابینهى نوێدا جێبکاتهوه. بزوتنهوهى گۆڕان تاکه لایهن بوو که لهدواى ھهڵبژاردنهکانهوه مهرجهکانى خۆى ڕاگهیاند بۆ بهشداریکردن له حکومهت و ھهرواشى کرد، کاتێک پارتى مهرجهکانى بزوتنهوهکهى قبوڵ کرد. لهوهش گرنگتر، ئهو بزوتنهوهیه ستراتیژى تایبهت بهخۆى ھهبوو که له ١٠ ساڵى ڕابردووا کارى بۆ کردوهو توانى لهم کابینهیهیا جێگهى بکاتهوه و ڕا ڕا نهبێ و بهرنامه ستراتیژیهکهى نهبهستهوه به ژمارهى پشکهکانى له حکومهتدا، ئهگهرچى جێبهجێکردنهکهى لهدهست پارتیدایه و ئهزمونى پێشووى گۆڕان لهگهڵ پارتیدا، ئهنجامى باشى نهبووه، بهڵام نابێت پشت له ئومێدو متمانهبکرێ.

له دواى ھهڵبژاردنهکانهوه، پارتى دیموکراتى کوردستان ناشرینترین کارهکتهرى حیزبى سیاسى بووه تا ئێستا، چونکە بهچاوهڕوانى پارتى بۆ ڕێکهوتن لهگهڵ یهکێتى، ئهوهى سهلمان که بهرژهوهندى پارتى له دوو زۆنى پهنجا به پهنجادایه، ئهگهرچى واش وێنا نهکرێ و ھهوڵى ئهوه بدرێ که کۆتایى به پهنجا به پهنجا ھێنراوه.

ئاخر ھهرچۆنێک بێت و به ھهر شێوهیهک بێت، پارتى ٤٥ کورسى ھێنا، ئهوهش بووه ئومێدى تهنانهت نهیارهکانى پارتیش که چیتر پێویست ناکا پارتى و یهکێتى پێکهوه حکومهت پێکبھێنن، بهڵکو ئاوات ئهوهبوو که ئهو ھهڵهیهى ساڵى ١٩٩٢ کرا، ئێستا ڕاست بکرێتهوهو یهکێک لهو دوو حیزبه ببێ به ئۆپۆزستۆن. بهڵام پارتى ئهوهى نهکرد، وا وێناى ئهکرد به بهشدارى نهکردنى یهکێتى له حکومهتدا  دوو ئیدارهى ڕائهگهیهنرێ که ئهمه دووره له ڕاستى و مومکین نییه، بههۆى ئهو بهرژهوهندییه کهسى و بازرگانیانهى کۆمپانیا زهبهلاحانهى ههردوولا له زۆنى یهکترا بهڕێوهى ئهبهن و ههرچى یهکێتییه ههرگیز گهمژهیى واناکات، چونکه زۆربهى پاره دیار نهماوهکانى سلێمانى، له ههولێر خراونهته گهڕو کۆمپانیا و هۆتێل و نهخۆشخانهى ئههلی....هتدى پێ درووستکراوه، بۆ بهرژهوهندى بازرگانى و کهسى له ههردوولا.

ھهرچى یهکێتى نیشتمانى کوردستانه، قێزهونترین ماوهى دانوستانى دواى ھهڵبژاردن، تا گهشتن به ڕێکهوتن لهگهڵ پارتى بهڕێکرد. بهجۆرێک چهندین جار ھهڕهشهى دوو ئیدارهى و شهڕى ناوخۆ و سزادانى سیاسى و دهرکردنى گۆڕانیان به غهیره موباشر کرد، ئهوهش تهنھا بۆ دهستکهوتى کهسى و پله و وهزارهتى زیاتر بوو. یهکێتى ١٨٥ ڕۆژ ژانى خهڵکى ھهرێمى کوردستانى کرد به قوربانى وهزارهتێک زیاتر له پشکى یهکێتى و  ڕاگرتنى هاوسهنگى باڵه زۆرهکانى ئهو حیزبه نا هاوسهنگ و پهرش و بڵاو نزیک له ههڵوهشانهوهیه.

ماوتهوه بوترێ گرنگه حیزب ڕاهێنان لهسهر هونهرى دانوستان بکات، بۆ چوار ساڵى داهاتوو بهجۆرێک که سودمهند و براوه خهڵک بێت، نهک حیزب، بهبهرچاوگرتنى بهرژهوهندى حیزبى که بههیچ جۆرێک لهسهر بهرژهوهندى گشتى خهڵک نهبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار