دۆکۆمێنتاریەک لەسەر ئێزیدیەکان خەڵاتی فیستیڤاڵی پریسما لە ئیتاڵیا بەدەستدێنێت

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فیلمی "کانی سپی" کە فیلمێکی کوردیە و لەباشوری کوردستان بەرهەمهێنراوە، بووە خاوەنی باشترین شۆرت دۆکۆمێنتاری لە فیستیڤاڵی بەناوبانگی پریسما لە ئیتاڵیا.

فیلمەکە لەدەرهێنانی خەسرەو حەمەکەریمە، باس لە سێ کچی ئێزدی دەکات کە وەک دەستکەوتی جەنگ لەلایەن داعشەوە مامەڵەیان لەگەڵدا کراوە و یەکی زیاتر لەجارێک کڕین و فرۆشتنەوەیان لەگەلداکراوە.

هەرسێکیان کچی خیزانێکن و لەسەرەتای هێرشەکانی داعشدا بۆسەر هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی شەنگال ڕفێندراون.

 ئەم خیزانە تەواوی پیاوەکانیان کوژران و ٢٢ کچی خیزانەکەیان ڕفێنران، دوای پرۆسەی ئازادکردنی موسڵ، کچەکان زۆربەیان گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان و لەکەمپی ئاوارەکانی شاریا لە پارێزگای دهۆک نیشتەجێن.

خەسرەو حەمەکەریم دەرهێنەرێکی کوردە و خەڵکی شاری هەڵەبجەی شەهیدە و ئیستا لە شاری سلێمانی نیشتەجێێە، ماوەی شەش ساڵە لە ئەڵمانیا گەراوەتەوە و بەکاری فیلمسازیەوە سەرقاڵە، خاوەنی یەک کورتە فیلم و ٢٥ فیلمیدۆکۆمێنتارییە، لە چەندین فیستیڤاڵدا بەشداریکردووە و ئەمە یەکەمینجارە یەکێک لە فیلمەکانی خەڵاتبکرێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار