بەرپرسی سه‌ربازی حه‌مرینی داعش كوژرا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبه‌شی سوپای عێراق، رایگه‌یاند والی سه‌ربازی كه‌رتی حه‌مرین و سێ له یاریده‌ده‌ره‌كانی كوژران ، له ئەنجامی بۆردومان و پرۆسه‌یه‌كی سه‌ربازیدا بۆ سەریان.
عه‌مید یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه هاوبه‌شه‌كان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له سه‌ر بنه‌مای زانیاری هه‌واڵگری، ده‌زگای دژه تیرۆری عێراق، له رێی ئۆپەراسیۆنێكی سه‌ربازییه‌وه كه به هێلیكۆپته‌ر ئه‌نجامدرا، والی سه‌ربازی كه‌رتی حه‌مرینی داعش و سێ یاریده‌ده‌ری کوژران.
ناوچەی حەمرین بۆتە ڕێرەوێک بۆ چەکدارەکانی پاشماوەی داعش دوای دەرکردنیان لە موسڵ و حەویجە.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار