فه‌یسبوک گۆرانکارى له خزمه‌تگوزارییه‌کانیدا ده‌کات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
کۆمپانیاى فه‌یسبوک پلانى هه‌یه مه‌سنجه‌ر ببه‌ستێته‌وه به ئه‌پى سه‌ره‌کى فه‌یسبوکه‌وه و گۆڕانکارى له خزمه‌تگوزارى نامه‌گۆڕینه‌وه‌دا بکات.
ڕۆژنامه‌ى واشنتن پۆستى ئه‌مریکى بڵاویکرده‌وه، کۆمپانیاى فه‌یسبوک پلانى هه‌یه مه‌سنجه‌ر ببه‌ستێته‌وه به ئه‌پى سه‌ره‌کى فه‌یسبوکه‌وه و به‌کارهێنه‌ران ده‌توانن وه‌ک پێشتر له رێگه‌ى "ئه‌پى فه‌یسبوکه‌وه نامه بگۆڕنه‌وه و وێنه و ڤیدیۆ بنێرن، به بێ ئه‌وه‌ى بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ئه‌پى مه‌سنجه‌ر".
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌که هێماى بۆ راگه‌یه‌ندراوێکى پێشترى دامه‌زرێنه‌رى فه‌یسبوک کردووه که وتبووی، ده‌یانه‌وێت ئه‌په‌کانى فه‌یسبوک و ئینستاگرام و مه‌سنجه‌ر و واتسئه‌پ پێکه‌وه ببه‌ستنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى به‌کارهێنه‌ر بتوانێت نامه بگۆڕێته‌وه به‌و ئه‌په‌ى که له‌به‌رده‌ستیایه‌تى به بێ ئه‌وه‌ى ناچار بێت ئه‌په‌که‌ى دابخات و ئه‌پێکى دیکه بکاته‌وه.