داوا ده‌کرێت هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک و جێگر‌و بریارده‌رى لیژنه‌کان دوابخرێت
میران محه‌مه‌د: ده‌بێت به ته‌وافوق یه‌کلایبکرێته‌وه و کورد چوار سه‌رۆک لیژنه‌ى به‌رده‌که‌وێت
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
ئه‌ندامێکى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا بۆ هاوڵاتى ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد هه‌موو ئه‌ندامان داوا ده‌کات هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک و جێگر‌و بریارده‌رى لیژنه‌کان بۆ هه‌فته‌ى ئاینده دوابخرێت.
زیاتر له شه‌ش مانگه په‌رله‌مانى عێراق ده‌ستبه‌کار بووه‌و هێشتا هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رۆک و جێگر و بریارده‌رى لیژنه‌کان نه‌کراوه و ئه‌مڕۆ سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان داواى کردووه ئه‌و پرسه ئه‌نجام بدرێت.
له‌کۆى 21 لیژنه‌ى په‌رله‌مانى که پێنجیان سیادین کورد یه‌ک سیادى و سێ سه‌رۆکایه‌تى لیژنه‌ى دیکه‌ى به‌رده‌که‌وێت.
میران محه‌مه‌د، په‌رله‌مانتارى فراکسیۆنى یه‌کێتى له په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" ئه‌مڕۆ ناتوانرێت ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌نجام بدرێت و پێویستى به‌ته‌وافوقى سه‌رجه‌م فراکسۆنه‌کان هه‌یه".
ناوبراو ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد پاش زیاتر له شه‌ش مانگ ده‌کرێت هه‌فته‌یه‌کى تر هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکایه‌تى لیژنه‌کان و جێگر‌و بریارده‌ره‌کان دوابخرێت، وتیشى" له‌کۆى 21 لیژنه کورد یه‌ک سه‌رۆک لیژنه‌ى سیادى و سێ سه‌رۆکایه‌تى دیکه‌ى به‌رده‌که‌وێت".
هاوکات، ئه‌وه‌شى روونکرده‌وه وه‌ک فراکسۆنه کوردییه‌کان هه‌ماهه‌نگى ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ى پشکى کورد وه‌ک خۆى وه‌ربگرێت.
به سه‌رجه‌م فراکسۆنه کوردییه‌کان، 58 کورسى په‌رله‌مانى عێراقیان هه‌یه له‌کۆى 328 کورسى.