فۆتۆ: وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌یان چه‌کى قه‌ده‌غه‌کراوى له‌ناوبرد
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌کى تایبه‌ته‌وه 140 چه‌کى ده‌ستگیرکراوى له‌ناوبرد که" زیاتر چه‌کى راوکردن و ژماره‌یه‌کى که‌م چه‌کى ئاسایى بوون".
وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێکیدا ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه له یه‌که‌م هه‌نگاوى ئه‌و بڕیاره‌ى وه‌زاره‌تى ناوخۆ سه‌باره‌ت به له‌ناوبردنى چه‌کى قه‌ده‌غه‌کراو جێبه‌جێ کرد، "ئه‌و چه‌که ده‌ستگیرکراوانه‌ى له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌کى تایبه‌تى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌وه له کارگه‌ى تواندنه‌وه‌ى ئاسن له هه‌ولێر له‌ناوبران و چه‌که‌کان نزیکه‌ى 140 پارچه چه‌کى ئاسایى و چه‌کى راوکردن بوون، به‌شێک له‌و چه‌کانه له ناوخۆى هه‌رێم و به‌شێکى دیکه‌شیان له‌سه‌ر سنوره‌کان ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیرابوو، که خاوه‌نه‌کانیان به‌نیازبوون به رێگه‌ى قاچاغ بیانهێننه ناو هه‌رێمى کوردستانه‌وه".
هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ئه‌وه‌شى راگه‌یاندووه، له دواى ئه‌و بڕیاره‌وه تا ئێستا سه‌دان پارچه چه‌کى کۆن و نوێ، که زیاتر چه‌کى راوکردن و ژماره‌یه‌کى که‌م چه‌کى ئاسایى بوون و له‌لایه‌ن داموده‌زگاکانى ئاسایش و پۆلیسى سه‌ر به وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێمه‌وه ده‌ستگیرکرابوون.
هاوکات، ئه‌وه‌شى خستۆته‌روو به‌پێى بڕیاره‌که، ئه‌و چه‌که قورس و مامناوه‌ندانه‌ی راده‌ست ده‌کرێن یا ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گیرێت له رێگه‌ى لیژنه‌یه‌کى تایبه‌تمه‌ند و به رێکارێکى یاسایى راده‌ستى وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه ده‌کرێن.
وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکومه‌تى هه‌رێم 10ى شوباتى 2019 رایگه‌یاند، پڕۆسه‌ى چه‌ک داماڵین ده‌ستپێده‌کات و ده‌ستبه‌سه‌ر هه‌موو چه‌کێکیشدا ده‌گیرێت جگه له ده‌مانچه و کڵاشینکۆف.