شەپۆلێکی باران بارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکاتەوە

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان ڕاگەیاند سبەینێ شەممە شەپۆلێکی باران بارین دەستپیدەکات و تا رۆژی چوارشەممە سەرجەم پاریزگاکانی هەریمی کوردستان دەگرێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد  "کە ڕۆژی سێشەممە 16/4/2019، کاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست کار دەکاتە سەر ھەرێمی کوردستان، سەرەتا باران لە سنووری پارێزگای دھۆک دەبارێت، لە شەودا کاریگەرییەکەی دەگاتە سەر ھەموو پارێزگاکان".

ڕوونیشیکردووەتەوە، کە لە کاتی بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممەوە، باران لە تەواوی ھەرێمی کوردستان دەبارێت، ئەگەری ھەورە بروسکە ھەیە، پلەی گەرماش ڕوو لە نزمبوونەوە دەکات.

زۆرترین بارانبارین لە پاریزگای دهۆک دەبێت و ٣٠ ملم دەباریت و ناوچەکانی تر ١٠ ملم تێپەرناکات.

ربما تحتوي الصورة على: ‏‏نص‏‏

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار