بیناکانی دەوروبەری كڵێسه‌ی نۆتردامی پاریس چۆڵکران بەهۆی بڵێسەی ئاگرەوە
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كڵێسه‌ی نۆتردامی به‌ناوبانگ له‌شاری پاریسی پایته‌ختی فه‌ره‌نسا گڕی تێبه‌رده‌بێت و زیانی لێده‌كه‌وێته‌وه و بەهۆی ئەوەش کە نەتوانراوە ئاگرەکە چۆڵبکرێت بیناکانی دەوربەری چۆڵکران.
میدیاكانی فه‌ره‌نسا له‌وباره‌یه‌وه ئاشكرایانكردوه، كه ئه‌و ئاگركه‌وتنه‌وه‌یه له كاتێكدایه كه ماوه‌یه كه كاری نوێكردنه‌وه‌ی تێدا به‌رده‌وامه، هه‌تا ئێستا هۆكاری ئه‌و كاره‌ساته كه به‌كاره‌ساتێكی میژوویی ده‌ناسرێت".
كڵێسه‌ی نۆتردامی به یه‌كێك له گرنگترین كڵێسه‌ی جیهان ئه‌ژمار ده‌كرێت‌و سمبوڵێكی كاتۆلیكی جیهانیه‌و به ده‌یان ملیۆن گه‌شتیار له جیهاندا سه‌ردانی ده‌كه‌ن ، هه‌روه‌ها وه‌ك شوێنه‌وارێكی میژوویی له‌لایه‌ن یونیسكۆوه پاریزراوه.
هه‌تا ئیستا ئه‌وه‌ی زانراوه ئه‌وه‌یه له كاتی گواستنه‌وه‌ی په‌یكه‌رێكی كه‌سایه‌تیه‌كی ئاینی كاتۆلیك ، به مه‌به‌ستی پاراستنی له شكانندن له‌كاتی نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی كڵێسه‌كه‌دا، به‌و هۆیه‌وه ئاگر به‌ربووه‌ته كڵێسه‌كه‌و تاكو ئێستا نه‌توانراوه كۆنتڕۆڵبكرێت و ته‌شه‌نه‌ی كردوه به‌ره‌و به‌شه‌كانی تری كڵێساكه.
میدیاكانی فه‌ره‌نسا، ئه‌وه‌شیان ئاشكراكردوه:" سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا كه بڕیاربووه ئه‌مشه‌و وتارێك له‌سه‌ر خۆپیشاندانی هێله‌ك زه‌رده‌كان پێشكه‌ش بكات، دواكه‌وتووه‌و له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌وه‌زیرو به‌رپرسه دیاره‌كانی وڵاته‌كه‌ی به‌ره‌و شوێنی رووداوه‌كه چووه.
هه‌ردوای ئاگر كه‌وتنه‌وه‌كه، به‌هۆی گرنگی و به‌ناوبانگی ئه‌و كڵێسایه وڵاتانی جیهان هاتوونه‌ته سه‌ر خه‌ت و دڵگرانی خۆیان پیشانداوه.
پێشتر و له‌چه‌ندین رووداوی بۆردومان و جه‌نگدا كڵێسه‌ی نۆتردام پارێزراوه.