فوئاد حوسێن سکاڵا لەسەر دوو بەرپرسی عێراقی تۆمار دەکات

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

فوئاد حوسێن، وەزیری دارایی عێراق سکاڵا لەسەر سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری داد تۆماردەکات بەهۆی بەهۆی بەخشینی دەرماڵە لەبری خۆراک بە پاسەوانی زیندانیەکانی چاکسازیی، دادگای باڵای فیدراڵیش سەرۆکوەزیران دەهێنێتە نێو دۆسییەکە

ئیاس ساموک، وتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، ئەمڕۆ دادگای باڵای فیدراڵی بە سەرۆکایەتی دادوەر مەدحەت مەحمود و سەرجەم ئەندامانی دادگاکە  بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لە سکاڵای وەزیری دارایی لەسەر هەریەک لە سەرۆکی پەرلەمان و وەزیری داد، کۆبووەوە.

وتەبێژی دادگای باڵای فیدراڵی دەڵێت، سکاڵاکار (فوئاد حوسێن) جەختدەکاتەوە لەسەر "نادەستوورییبوونی بڕگەی دووەم و پێنجەمی مادەی 50ی یاسای چاکسازی زیندانیان و هەڵوەشانەوەی لێکەوتە کەڵەکەبووەکانی، لەوانە رێنماییەکانی تایبەت بە بەخشینی دەرماڵە لەبری خۆراک بە پاسەوانی چاکسازییەکان لە فەرمانگەی چاکسازیی  ژمارە 2ی ساڵی 2018".

ئیاس ساموک دەڵێت، دادگا پێیوابوو ئەو یاسایەی کە تانەی لێدراوە لێکەوتەی دارایی هەیە، بۆیە پێویست بە وەرگرتنی وتەی سەرۆکوەزیران هەیە لەبارەی رادەی ئەو گۆڕانکارییانەی کراون و کاریگەریشیان بەسەر ئەو بودجەیەی، کە لەلایەن حکومەتەوە پێشکەشی پەرلەمان کراوە.

بۆیە بەمەبەستی یەکلاییکردنەوەی دۆسییەکە دادگا بڕیاریدا سەرۆکوەزیران بێتە نێو دۆسییەکە و بۆچوونی وەربگیرێت، لەو چوارچێوەیدا بۆ ئاگادارکردنەوەی سەرۆکوەزیران، دانیشتنەکەی دادگا بۆ رۆژی 6ی مانگی داهاتوو دواخراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار