پۆلیسى سلێمانى هۆشیارى ده‌دات
"مه‌فره‌زه‌ى شه‌وانه‌ى پۆلیس به‌رده‌وام ده‌بێت بۆ ده‌ستبه‌سه‌راگرتنى چه‌کى بێ مۆڵه‌ت و ئوتومبێلى بێ سه‌ره‌تا"
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى رایگه‌یاند "هه‌ڵمه‌ت و گه‌ڕان و پشکنین و دانانى مه‌فره‌زه‌ى شه‌وانه له‌لایه‌ن هێزه‌کانى پۆلیسه‌وه به‌رده‌وامه و هه‌رکه‌سێک سه‌رپێچى یاسایى ئه‌نجام بدات ده‌ستگیرده‌کرێت و رووبه‌ڕووى یاسا ده‌کرێته‌وه".
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه له راگه‌یه‌ندراوێکدا که وێنه‌یه‌کى بۆ (هاوڵاتى) نێردراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى پارێزگاى سلێمانى ئاماژه‌ى به‌وه‌کردووه "به‌ئامانجى ڕووبه‌ڕووکردنه‌وه‌ى که‌سانى سه‌رپێچیکار به‌یاسا و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنى ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلى بێ سه‌ره‌تا و ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنى چه‌کى بێ مۆڵه‌ت و سه‌رپێچى یاسایى دیکه، به‌دانانى مه‌فره‌زه‌ى شه‌وانه له‌سه‌رجه‌م کوچه‌و کۆڵانه‌کاندا ده‌بێت".
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردووه هه‌ریه‌که له‌به‌شى پۆلیسى پێنجوێن و سه‌یدسادق و دوکان گه‌ڕان و پشکنینه‌کانیان ده‌سپێکردوو توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر زیاتر له 40 ماتۆڕسکیلى بێ سه‌ره‌تا و ئۆتۆمبێلێکدا.
هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکردوو "هێزه‌کانى به‌شى پۆلیسى سه‌یدسادق به‌سه‌رجه‌م بنکه‌کانیه‌وه به هاوکارى ده‌زگا ئه‌منییه‌کانى سنوره‌که هه‌ڵمه‌تێکیان ده‌ستپێکردوو توانرا ده‌ستبگیرێت به‌سه‌ر 35 ماتۆڕسکیلى بێ سه‌ره‌تاو چه‌ند که‌سێکیش ڕووبه‌ڕووى یاسا کرانه‌وه که سه‌رپێچى یاساییان ئه‌نجامدابوو، هه‌روه‌ها هێزه‌کانى به‌شى پۆلیسى پێنجوێن له هه‌ڵمه‌ته شه‌وانه‌که‌یاندا توانییان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر 6 ماتۆڕسکیلى بێ سه‌ره‌تاو ئۆتۆمبێلێکدا که هیچ سه‌ره‌تایه‌کى نه‌بووه".
هاوکات، ئه‌وه‌شى رونکردۆته‌وه که شه‌وى ڕابردوو هێزه‌کانى بنکه‌ى پۆلیسى فریاکه‌وتنى دووکان به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى هاتوچۆى دوکان مه‌فره‌زه‌یه‌کیان پێکهێنا به ئامانجى ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلى بێ سه‌ره‌تا و هه‌روه‌ها ده‌ستگرتن به‌سه‌ر چه‌قۆ و ده‌مانچه‌ى بێ مۆڵه‌ت و هه‌ر که‌ره‌سته‌یه‌ک به‌ئامانجى توندوتیژى به‌کاربهێنرێت، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا چه‌ند که‌سێک ڕووبه‌ڕووى یاسا کرانه‌وه که سه‌رپێچییان کردبوو و ده‌ستیشگیرا به‌سه‌ر چه‌ند چه‌قۆو بۆکس خه‌نجه‌رێکدا.