خشته‌ى ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ى موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه راگه‌یه‌ندرا
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 18ى نیسانى 2019، وه‌زاره‌تى دارایى و ئابورى واده‌ى دابه‌شکردنى مووچه‌ى سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌کانى راگه‌یاند.
به‌پێى به‌دواداچونى هاوڵاتى که له‌وه‌زاره‌تى دارایى وه‌ریگرتووه، رۆژى یه‌کشه‌ممه 21ى نیسان هه‌ریه‌ک له‌وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌کانى(شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، کاره‌با، گواستنه‌وه و گه‌یاندن، پلاندانان، کشتوکاڵ، چاودێرى دارایی، مافى مرۆڤ، ده‌سته‌ى وه‌به‌رهێنان، ده‌سته‌ى ده‌ستپاکى، ژینگه، ده‌زگاى مین، لیژنه‌ى ناوچه‌کانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌رێم و کۆمسیۆنى باڵاى هه‌ڵبژاردن) مووچه وه‌رده‌گرن.
هه‌روه‌ها رۆژى دووشه‌ممه 22ى نیسان، وه‌زاره‌ته‌کانى (بازرگانى و پیشه‌سازى، رۆشنبیرى و لاوان، ئاوه‌دانکردنه‌وه و نیشته‌جێکردن، سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم، سه‌رۆکایه‌تى په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران، خانه‌نشینى پێشمه‌رگه) مووچه وه‌رده‌گرن.
هاوکات، رۆژى سێشه‌ممه 23ى نیسان، خانه‌نشینى شارستانى مووچه وه‌رده‌گرێت