حاکم قادر و ئه‌رسه‌لان بایز له خۆکاندیدکردن بۆ جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم کشانه‌وه
یه‌کێتى زه‌مینه سازى بۆ هه‌ڵبژاردنى کاندیده‌کانى ده‌کات
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
یه‌کێتى نیشتمانى کوردستان ده‌ستى کردووه به زه‌مینه‌سازى بۆ یه‌کلاکردنه‌وه‌ى کاندیده‌کانى، بۆ پۆسته باڵاکانى حکومه‌ت و سه‌رۆکایه‌تى هه‌رێم و په‌رله‌مانى کوردستان. هەروەها هەریەکە حاکم قادر و ئه‌رسه‌لان بایز له خۆکاندیدکردن بۆ جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم کشانه‌وه.
له‌ناو یه‌کێتی دا له‌سه‌ره‌تادا پێنج که‌س له ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى خۆیان کاندید کردبوو بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم که پێکهاتبوون له(حاکم قادر حه‌مه‌جان، ئه‌رسه‌لان بایز، شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، عومه‌ر فه‌تاح، عیماد ئه‌حمه‌د).
مسته‌فا چاوڕه‌ش، ئه‌ندامى ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى به ھاوڵاتی وت «حاکم قادر حه‌مەجان و ئه‌رسه‌لان بایز له خۆکاندیدکردنیان بۆ پۆستى جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم کشاونه‌ته‌وه».
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه‌کرد، وه‌رگرتنى ئه‌و پۆسته له‌نێوان عومه‌ر فه‌تاح و عیماد ئه‌حمه‌د و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فادا ماوه‌ته‌وه. رونیشیکردەوە کە پۆستى جێگرى سه‌رۆکى هه‌رێم له‌ناو ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى یه‌کێتى له‌نێوان ئه‌و سێ که‌سه‌دا یه‌کلایی ده‌کرێته‌وه.
ئەوەش لەکاتێکدایە کە عیماد ئه‌حمه‌د ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یەکێتی لە چەند رۆژی رابردوودا نامه‌یه‌کى داخراو و نهێنى ئاڕاسته‌ى جێگرانى سکرتێرى گشتى و ئه‌ندامانى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى کرد‌و داوای کرد که‌سانێک ده‌ستنیشان بکرێن بۆ وه‌رگرتنى ئه‌و پۆستانه‌ى به‌ر یه‌کێتى ده‌که‌ون، «تواناى ئه‌وه هه‌بێت لێپێچینه‌وه‌یان لێبکرێت، یان لابدرێن، گه‌ر وه‌ک پێویست نه‌بون».
عیماد ئه‌حمه‌د، که ئه‌ندامى مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتیه و له ساڵانى پێشوتر جێگرى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم بووه له ئیداره‌ى سلێمانى و دواتریش حکومه‌تى یه‌کگرتوو، هه‌روه‌ها پۆستى چه‌ندین وه‌زاره‌تى وه‌رگرتووه.
له درێژه به‌و نامه داخراوه‌دا عیماد ئه‌حمه‌د ده‌نوسێت «خوازیارم شیاوترین که‌س بخرێته شوێنى شیاو که تیایدا ره‌چاوى به‌رژوه‌ندى باڵاى میلله‌ته‌که‌مان و یه‌کێتى و ناوچه‌کان و پێگه‌ى ژن و شاره‌زایى و ئه‌زمون بکرێت.»
دوێنێ سێشه‌ممه مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى نیشتیمانی کوردستان لە سلێمانی کۆبوویەوەو گفتوگۆى کرد له‌سه‌ر کاندیده‌کانى سه‌رۆکى په‌رله‌مان و ئەو وه‌زیرانەی که پشکى یه‌کێتین.
مسته‌فا چاوڕه‌ش وتى «له‌ناو یه‌کێتیدا ده‌کرێت زه‌مینه سازى له‌نێوان کاکه‌کاندا بکرێت، به‌ڵام هه‌موو یه‌کێتى له‌گه‌ڵ ته‌وافوقدا نییه و ده‌یانه‌وێت به‌هه‌ڵبژاردن بێت له‌ناو ئه‌نجومه‌نى سه‌رکردایه‌تى».
بڕیارە دواى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆکى هه‌رێم له‌ناو په‌رله‌مان، کە کاندیدی بەهێز نێچیرڤان بارزانیە و سێ فراکسۆن دەنگی پێ دەدەن، سه‌رۆکى هه‌رێم مەسرور بارزانی کە کاندیدی پارتییە بۆ سەرۆکی حکومەت رابسپێرێت بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەم، ده‌شبێت له‌ماوه‌ى مانگێکدا حکومەت پێکبهێندرێت.
مسته‌فا چاوڕه‌ش وتی « پێکهێنانى حکومه‌ت ئاسان نییه کە پێش جه‌ژنى ره‌مه‌زان ته‌واو بکرێت، چونکه کاندیدى لایه‌نه‌کان بۆ پۆسته باڵاکان کاتى ده‌وێت».