شاسوار عەبدولواحید بۆ ‌هاوڵاتی: بچینە زیندانەوە، پێمان مەردانەترە لەگەڵ یەکێتی رێککەوین

5 ساڵ لەمەوپێش



سازدانی: ئارا ئیبراهیم

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ رایدەگەیەنێت، هیچ رێکەوتنێک لەگەڵ یەکێتی ئەنجامنادات بۆ داخستنی کەیسی گیراوانی جەڵانەوەکە و دەشڵێت «لای من هیچ کەیسێک نییە تا رێک بکەوم».

شاسوار عەبدولواحید لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەی هاوڵاتی باس لە دوایین پێشهاتەکانی گیراوانی نەوەی نوێ دەکات و رەخنە لەو پەرلەمانتارانەش دەگرێت کە دژی ئەو بەیاننامەیان لە دژی دەرکردوە و سەبارەت بە کاندیدکردنیشیان لەلایەن خۆیەوە بۆ هەڵبژاردن دەڵێت «بێگومان ئێمە هەڵەمان کردووە لە هەڵبژاردنی هەندێکیان» دەشڵێت «نزیکترین هاوڕێی خۆشەویستم خیانەتی لێکردووم». 

لە بەشێکی تری چاوپێکەوتنەکەدا، باس لەوە دەکات تەنها محمەدی حاجی مەحمود پەیوەندی پێوە کردوەو هەروەها ستایشی هەڵوێستی «ئازایانە»ی یەکگرتوو دەکات، کە لەسەر گرتنی خۆبەخشانی نەوەی نوێ بە فەرمی رای خۆیان دەربڕیوە.

هەروەها دەڵێت «ئەوەی ئێستا ئۆپۆزسیۆنی راستەقینەیە لە هەرێم، نەوەی نوێیە و دوای ئەویش یەکگرتووە».

مانگى ئازارى رابردوو گروپى قه‌یرانى نێوده‌وڵه‌تى راپۆرتێکی بڵاوکردەوە تایبه‌ت به هه‌رێمى کوردستان، تێیدا باسی له‌وه‌ده‌کرد که شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ، باشترین ئۆپۆزسیۆنه که پارتى ئاواتى پێوه بخوازێت. بەپێی راپۆرتەکە، نەوەی نوێ لە هەڵبژاردندا ده‌نگی ئەو لایه‌نانه ده‌بات که به‌رد ده‌گرنه ئۆتۆمبێلى سه‌رکرده‌کانى پارتی.

شاسوار عەبدولواحید لەبەرامبەردا دەڵێت «ئەو حیزبەی کە ئەو باسی دەکات و  بە حساب بەرد دەگرێتە ئۆتۆمبێلەکانی پارتی، ئێستا شاگردی پارتین و بە راست و بە چەپ پشتیوانی پارتی دەکەن».

هاوڵاتی: له دۆسیه‌ى گیراوانى نه‌وه‌ى نوێ  پێشبینى چ سیناریۆیه‌ک ده‌که‌یت ئایا حزبه‌که‌ت پێ هه‌ڵده‌وه‌شێننه‌وه؟ یان ده‌ستگیرت ده‌که‌ن؟ یان و به سازش پێکردن له‌گه‌ڵت رێکده‌که‌ون، یان هه‌ر سینارۆیه‌کى چاوه‌ڕوانکراوى تر که تۆ پێشبینى ده‌که‌یت؟ کامیان به نزیکترین ئه‌گه‌ر ده‌زانیت؟

شاسوار عەبدولواحید: شاسوار عەبدولواحید: پێشبینی بەهێزبونی نەوەی نوێ دەکەم، هەر گورزێک نەتکوژێت بەهێزترت دەکات. رەنگە بمانگرن، ئیزعاجمان بکەن، یان فشار بکەن، بەڵام هیچ کام لەوانە، نە دەمانترسنێنن و نە پاشەکشێمان پێدەکەن.

کاتی خۆی کە دەستمان داوەتە ئەم ئیشە، دەمانزانی قورسەو  لە هەموو دونیادا  شۆڕش و گۆڕانکاری، هێندە ئاسان نیە و دەسەڵات فەرشی سورت بۆ داناخات. بۆیە بە ئاگاییەوە ئەم کارە دەکەین و زۆر باشیش دەزانین کە نەوەی نوێ بەهێزتر دەبێت و جوڵانەوەکە و کاری ئێمەو خۆبەخشان بەردەوام دەبێت.

بۆیەش جوڵانەوەکە هەڵناوەشێتەوە. چونکە هەمومان باش دەزانین کە خەڵک دەنگی نەداوە بە یەک دوو پەرلەمانتار کە ئێستا پشتیان لە خەڵکی خۆیان و هاوڕێکانیان و من و جوڵانەوەکەیان کردوە.

خەڵکی دەنگ نادەن بە سیاسییەک کە وەفای بۆ هاوڕێکانی و ئەو گەنجانە نەبیت کە شەو و رۆژ خەریکی کارکردن و هەڵواسینی ئاڵا‌و لافیتە بوون بۆ ئەوان. خەڵکی دەڵێن، ئەوانە وەفایان بۆ هاوڕێکانی خۆیان و ئەو جوڵانەوەیە نەبوو کە گەیاندنیاننە پەرلەمان. ئێستا چۆن وەفایان بۆ هاوڵاتییان دەبێت؟

 ئێمە هەڵەمان کردووە لەهەڵبژاردنی هەندێک پەرلەمانتار

 نزیکترین هاوڕێی خۆشەویستم خیانەتی لێکردووم
 

هاوڵاتی:  ئه‌گه‌ر داواى ڕێکه‌وتنت لێبکه‌ن له‌به‌رامبه‌ر داخستنى ئه‌و که‌یسه، ئاماده‌ى رێکه‌وتن بکه‌یت؟

شاسوار عەبدولواحید: لای من هیچ کەیسێک نییە تا رێک بکەوم لەسەری، چ خۆم و چ هاوڕێکانم بێ باکین و هەر کات ئەم کەیسە چووە دادگا، یان پۆلیس، ئەو کات هەمومان بە پاکی و سەربەرزی لێی دەردەچین، بۆیە رێکەوتن ناکەین و منەتمان پێی نییە.

ئێمە بچینە زیندانەوە بە ناحەق، زۆر پێمان مەردانە ترە وەک لەوەی رێکەوتن لەگەڵ ئەم حزبە ناشیرینەی سلێمانی بکەین.

هاوڵاتی: ئایا له ناو یه‌کێتیدا که‌سانێک هه‌ن که پشتگرییت بکه‌ن و دژى ئه‌وه بن که ئێستا روویداوه؟ هیچ په‌یوه‌ندیه‌کى راسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆیان له‌گه‌ڵ تۆدا هه‌یه؟ ده‌وتریت راى هه‌موو مه‌کته‌بى سیاسى یه‌کێتى له‌م پرسه‌دا وه‌کو یه‌ک نیه‌و جیاوازه؟

شاسوار عەبدولواحید: من نەمبیستوە دۆستمان هەبێت لە ناو یەکیتیدا، لانیکەم من ئاگادار نیم و کەس پەیوەندی پێوە نەکردووم.

ئەو گەنجانەی کە شەوو رۆژ کاریان بۆ ئەو پەرلەمانتارانە دەکرد لەکاتی بانگەشەدا

ئێستا لەزیندانن و ئەشکەنجە دەدرێن، کەچی ئەوان

بەیاننامە دژیان دەردەکەن و داوای گرتنی گەنجی زیاتر دەکەن
 

هاوڵاتی: لایه‌نه سیاسییه‌کانى دیکه دواى ئه‌و رووداوه په‌یوه‌ندییان پێکردوون؟ چیان له‌گه‌ڵ تۆدا باسکردووه؟

شاسوار عەبدولواحید: جگە لە کاکە حەمە کە پشتیوانی دەربری و پەیوەندی کرد، کەسیان پەیوەندییان بە منەوە نەکردووە. بەڵام لە رێی فراکسیۆنەکەمانەوە پەیوەندییان کردوە و چەند هێزێک پشتیوانی خۆیانیان دەربڕیوەو هێزێکی وەک یەکگرتوو بە فەرمی رای خۆی ئازایانە دەربڕیوە و کۆمەڵیش فراکسیۆنەکەیان لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی قسەیەکیان لەسەری کرد.

هاوڵاتی: له‌ناو تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، په‌یجى زۆر هه‌یه که لایه‌نه سیاسییه‌کان به‌کاری ده‌هێنن بۆ دژایه‌تى لایه‌نه‌کانى دیکه، پێتوایه بۆچى ئه‌م باسه زه‌قکراوه‌ته‌وه له‌ئێستادا؟

شاسوار عەبدولواحید: چونکە هیچی تریان لەسەرمان نییە، بۆ هێزەکانی تر تۆمەتی تیرۆر و شەڕی براکوژی و خەڵک کوشتن دروست دەکەن، ئێمە نەوەی نوێین دەبێت تۆمەتی پەیج و فەیسبووکمان بۆ هەڵبەستن (بە پێکەنینەوە)

ئیستا ئەوانە لەو هەموو درۆی تەسویر و ڤیدیۆ و درۆی تر، هاتونەتە سەر ئەوەی دەڵێن پەیجمان هەیە. وەک ئەوەی خاکی کوردستان‌مان فرۆشتبیت، کوڕی خەڵکمان دابێت بە کوشت، سوپای بێگانەمان هێنابێت.

هاوڵاتی:  ناوى ئه‌و په‌یجانه‌ى لهدانپیانانهکاندا ناویان هاتووه که تۆ سه‌رپه‌رشتى راسته‌وخۆیان ده‌که‌یت؟ ئه‌مه تا چه‌ند راسته؟

شاسوار عەبدولواحید: نەخێر درۆیە، من ئەوەندە بێ ئیش نیم.  ئەسڵەن زۆرێک لەو پەیجانە هەر هی ئێمە نییە و ئەوەی موتابەعەی فەیسبوک بکات، دەزانێت هی کێیە. هەندێکی تریان بە ئەنقەست و تەزویر بە ناوی ئێمەوە دروستی دەکەن و سوکایەتی بە خەڵک و بە خۆیشمان دەکەن .

جگە لەکاکە حەمە کەپشتیوانی دەربری و پەیوەندی کرد
یەکگرتووش بەفەرمی رای خۆی ئازایانە وتووە

هاوڵاتی: ناوى تۆ لهدانپیانانهکاندا وه‌کو بکه‌رى سه‌ره‌کى پشت رووداوه‌کان هاتووه، به‌ڵام هه‌ندێک ده‌پرسن، چۆنه تائێستا ده‌ستگیر نه‌کراویت؟

شاسوار عەبدولواحید: لەبەر ئەوەی درۆیە و لەبەردەم حاکم ناوی من نەهاتوە هیچ دادوەرێکیش باوەڕ ناکەم متمانە بەم قسە زۆرەملێیە بکات.

هاوڵاتی: وڵاتانى بیانى که نوێنه‌رایه‌تیان هه‌یه له هه‌رێمى کوردستان له‌سه‌ر ئه‌م دۆسیه‌یه په‌یوه‌ندییان پێوه کردووى یان ئێوه په‌یوه‌ندیتان پێوه‌کردوون؟

شاسوار عەبدولواحید: ئێمە پەیوەندیمان پێوە کردوون و دۆسیەکەمان تێگەیاندون و خۆم بە شەخسی زۆربەیانم بینیوە لە چەند رۆژی رابردوودا.

هاوڵاتی: له‌کاتێکدا ئێوه جوڵانه‌وه‌یه‌کى تازه‌ن، به‌ڵام به‌شێک له ئه‌ندامانى فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له به‌غداو هه‌رێمى کوردستان دژى تۆ وه‌ستاونه‌ته‌وه، ئایا قسه‌کانى ئه‌وان راسته‌و تۆ ئیشه‌کانت به بنه‌ماڵه‌یى کردووه؟ یان تۆ ورد نه‌بووى له دیاریکردنى کاندیده‌کان و به‌سه‌ر تۆدا وه‌کو په‌یژه سه‌رکه‌وتوون و تۆیان به‌کارهێناوه؟ ئه‌گه‌ر وایه چۆن ده‌بێت سیاسیه‌ک له هه‌ڵسه‌نگاندنى کاندیده‌کانى به‌و رێژه‌یه هه‌ڵه بکات؟ ئایا ئه‌مه پرسیار له‌سه‌ر لێهاتوویى تۆ دروست ناکات؟

شاسوار عەبدولواحید: ئەو تۆمەتانە وەڵاممان دایەوە و پێموایە ئەو برادەرانە باش منیان ناسیوە و ٣٠ ساڵ نییە حیزبمان هەبێت تا تازە تێگەیشتبێتن. هەندێکیان دوو مانگە بووە بە پەرلەمانتار و چۆتە جێگەکەی من لە پەرلەمان و هەیشیانە شەش مانگە پەرلەمانتارن، خێرە بەم شەش مانگە لە مەلائیکەتەوە بوین بە شەیتان؟

بێگومان ئێمە هەڵەمان کردوە لە هەڵبژاردنی هەندێکیان، نزیکترین هاوڕێی خۆشەویستم خیانەتی لێکردووم، بەڵام گرنگ نییە و سودی لێدەبینین و ئەزموونی لێوەردەگرین بۆ چوار ساڵی داهاتوو.

ئێمە ساڵێکە سیاسەت دەکەین و ئاساییە، هەندیک لە بڕیارەکانمان هەڵە بن و بژاردەکانمان لە جێی خۆیاندا نەبوبێتن، بەڵام دڵنیابە بۆ ساڵی ٢٠٢٢ زۆر سودیان لێوەردەگرین و بەهێز تر دەبین.

هاوڵاتی: دواى بڵاوکردنه‌وه‌ى دانپیدانانهکانى گیراوانى ئێوه، هه‌ردوو فراکسیۆنى نه‌وه‌ى نوێ له به‌غداو کوردستان به‌یاننامه‌یه‌کى هاوبه‌شیان ده‌رکرد داواى جێبه‌جێکردنى رێکاره یاساییه‌کان ده‌که‌ن له که‌یسى گیراوانى نه‌وه‌ى نوێ، هه‌ست ناکه‌ى هه‌موویان به ته‌نیا تۆیان به‌جێهیشتووه؟

شاسوار عەبدولواحید: نەخێر، ئەوانە دوو پەرلەمانتاری بەغداد و سێ پەرلەمانتاری هەرێمن و بەڵێ ئەو پێنج کەسە لەم ساتە ناخۆشە و لەم کاتەی کە یەکێتی و دەزگا ئەمنییەکان و ئاسایش فشارمان دەکەنە سەر و دەیانەوێت جوڵانەوکەی ئەوان نەمێنێت و لاواز بێت، کەچی ئەو هاوڕێ ئەزیزانەمان دژمان بەیاننامە دەردەکەن.

لەو کاتەی کە ئەو گەنجانەی کە شەو و رۆژ کاریان بۆ ئەو پەرلەمانتارانە دەکرد لە کاتی بانگەشەدا و ئێستا لە زیندانن و ئەشکەنجە دەدرێن، کەچی ئەو هاوڕێ پەرلەمانتارانەمان، بەیاننامە دژیان دەردەکەن و داوای گرتنی گەنجی زیاتر دەکەن لەلایەن ئاسایشەوە!!

ئیتر دەڵێی چی؟ بە داخەوە، ئەمە سیاسەتە لای ئەو گەنجە پەرلەمانتارە نوێیانەی کە بڕیار بوو ببنە نموونەی جوان و جیاواز بۆ خەڵک و ژیانی پەرلەمانی و سیاسی‌یان لە خزمەتی خەڵک سەرف بکەن، کەچی ڕۆژانە خەریکی بەیاننامە دەرکردنن دژی من و جوڵانەوەکەی خۆیان، لە بری دەرکردنی بەیاننامە دژی پارتی و یەکێتی.

یەکێک بچێت سەیری فەیسبوک و بەیاننامەکانیان بکات، بزانێت ئەوانە لەوەتەی ئەم پلانەی یەکێتی و ئاسایشی یەکێتیمان لەسەرە، ئەوان چەند بەیاننامە و قسەیان دژی یەکێتی و بنەماڵەی تاڵەبانی کردوە؟ سفر!! کەچی چەندین بەیاننامە و قسەیان دژ بە ئێمە کردوە.

باشە مەعقولە ئێمە کە هاوڕێیان بوین و هەموی چەند مانگێکە کار دەکەین پێکەوەو ناردومانن بۆ پەرلەمان، هێندە خراپ بین، تا ئەو هەموو قسەیە لەسەر ئێمە دەکەن، کەچی قسە لەسەر یەکیتی و دەسەڵات ناکەن؟

.ئەوەی مرۆڤی ژیر بێت، دەزانێت ئەم مەسەلەیە قسە زۆر هەڵدەگرێت و دڵنیام داهاتوو زۆر شت روون دەکاتەوە و پەردە لەسەر زۆر شت لادەبات.

هاوڵاتی: گروپى قه‌یرانى نێوده‌وڵه‌تى مانگى ئازارى رابردوو له راپۆرتێک‌دا تایبه‌ت به هه‌رێمى کوردستان باس له‌وه‌ده‌کات که شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆکى جوڵانه‌وه‌ى نه‌وه‌ى نوێ، باشترین ئۆپۆزسیۆنه که پارتى ئاواتى پێوه بخوازێت. ده‌ڵێت ئه‌و به‌شدارى هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کات و ده‌نگ له‌و لایه‌نانه ده‌بات که به‌رد ده‌گرنه ئۆتۆمبێلى سه‌رکرده‌کانى پارتی؟

شاسوار عەبدولواحید: نازانم ئەو گروپە کێییە و ئەو قسانەی لە چ سەرچاوەیەک هێناوە. ئەوەی کە لە کوردستان بژی دەزانێت ئەو حیزبەی کە ئەو باسی دەکات و  بە حساب بەرد دەگرێتە ئۆتۆمبێلەکانی پارتی، ئێستا شاگردی پارتین و بە راست و بە چەپ پشتیوانی پارتی دەکەن و خەریکی تیپەڕکردنی یاساکانن بۆ پارتی و لە لایەکی تریشەوە دەستیان گرتۆتەوە بۆ وەرگرتنی پۆست.

ئەوەی ئێستا ئۆپۆزسیۆنی راستەقینەیە لە هەرێم، نەوەی نوێیە و دوای ئەویش یەکگرتووە.

هاوڵاتی: دوای قسه‌کانى شادى نه‌وزاد هیچ زیانیکى ئابورى به‌ر پرۆژه‌کانى تۆ که‌وتوه به‌تایبه‌تى چاڤى لاند، واته خەڵک متمانه‌ى به شوێنه‌که نه‌مابێت و رووى تێنه‌کات؟ ئه‌گه‌ر ئه‌وه روویداوه پلانى تۆ چیه بۆ هه‌ستانه‌وه له‌کاتیکدا پشکى خه‌ڵکى تێدایه؟ چۆن متمانه ده‌گێڕیته‌وه؟

شاسوار عەبدولواحید: من ئاگاداری ئەو بابەتە نیم و بە لاشمەوە گرنگ نییە، دەبێت ئەو پرسیارە لە کۆمپانیاکان بکەیت.

هاوڵاتی: ئه‌گه‌ر ئه‌وه رووبدات که ده‌ستگیربکرێیت و قسه‌یه‌کت هه‌بێت بۆ دواى ده‌ستگیرکردنت و بوار نه‌بێت له‌و کاته‌دا بیڵێیت، ئه‌و قسه‌یه چیه لێره‌وه رایبگه‌یه‌نه؟

شاسوار عەبدولواحید: قسەکەم ئەوەیە کە چاوەڕوان دەکەم بیشمرم ڕۆژێک لە پێناو ئەم رێگایەی دەستمان داوەتێ لەگەل هاوڕێکانم. من بژاردەی ترم لەبەردەستە کە بڕۆم و بۆ خۆم خۆش بژیم، بەڵام بە ئاگاییەوە ئەم رێگا جوانە هەڵدەبژێرم کە وەستانە لەگەڵ خەڵک و دیفاعکردنە لە حەق و وەستانەوەیە بە رووی ئەمانە.

دڵنیام خەڵکی باش، زۆرن و خەڵکانێک هەن کە پشتگیریمان دەکەن و باش دەزانن کە بۆ ئێمە ئەم کارە دەکەین.

دڵنیام خەڵک دەزانن بۆ ٨ ساڵە ئێن ئار تی مان داناوە و بۆ ئێستاش لەگەڵ هاوڕێکانمان وا ژیانی خۆمان رووبەرووی مەرگ و گیران و نارەحەتی دەکەینەوە،

چونکە وڵات وا پێش دەکەوێت و ناکرێت مرۆڤ تەنها بۆ خۆی بژی و بیر لە بەرژەوەندی خۆی بکاتەوە. بۆیە دڵنیام ئەم رێگایە سودی دەبێت و هەرچی گۆرانگاری گەورەی دونیاش هەیە، سەرەتا لە شتێکی بچوکەوە دەستی پێکردوە و دواتر گەورە بووە و سەرتاپای وڵاتی گرتۆتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار