بەم ڕەمەزانە شارۆچکەیەکی گەرمیان بێ ئاوی خواردنەوەن

5 ساڵ لەمەوپێش



دیمەن ئیسماعیل

دانیشتوانی ناحیەی باوەنور نزیکەی مانگێکە کێشەی ئاوی خواردنەوەیان هەیە، بەوتەی خۆیان شياو نیە بۆخواردنەوە، بەڕیوەبەری ناحیەی باوەنوریش رایدەگەیەنێت "ئاوەکە کێشەی نیەو شیاوە بۆخواردنەوە.

سەیوان مەحمود،هاولاتیەکی دانیشتوی ناحیەی باوەنورە،بە "هاولاتی" وت  "ناحیەی باوەنور نزیکەی مانگێکە کێشەی ئاوی خواردنەوەی هەیە، خەڵکی ناحیەکەش پەنا بۆ ئاوی کانیاوەکانی دەورو بەری باوەنور ئەبەن و بوە بەسەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی باوەنور، ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلیان هەیە ئاوی پێدێنن، ئەوانەشی ئۆتۆمبێلیان نیە نزیکەی 2 کیلۆمەتر  چەندین دۆڵ ئەبڕن تاکو ئاو بهێنن"

وتیشی "تاکو ئەم خولەکەی قسەبۆتۆ دەکەم کێشەکە بەردەوامە، بەڵام ئەوان ئەڵێن چارەسەری سەرەتایمان کردوە، ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی باوەنور خراپە، بۆماوەی بیست ڕۆژە کەس بەکاری ناهێنێت، بەهۆی ئەوەی زێرابی ناحیەکە بەتەنیشتی دا تێدەپەڕێت، تام و ڕەنگ و بۆنی ئاوەکە خراپ بوە"

سەیوان کە دانیشتوی ناحیەکەیە زیاتر بۆ هاولاتی  دواو وتی "سەرەڕای ئەوەش ئێستا کۆمپانیا پارەی ئاو کۆدەکاتەوە، واتەکۆمپانیا دێت پارەکە لەخەڵک وەردەگرێت حەقی بەخراپبونی ئاو شکانی بۆری و ئەو شتانە نیە، حکومەت چاکی دەکاتەوە لەهەمان کاتدا پارەکە دەچێتە گیرفانی کۆمپانیا، ئێستا ئێواران خەڵکی ناحیەکە یان لەبازاڕ ئاودەکڕن یان دەچن لەکانی ئاودێنن"

ئارام جەبار، چالاکوانی مەدەنیە لە ناحیەی باوەنور، لەبارەی پیسی ئاوی خواردنەوەوە بە هاولاتی وت "خەڵکی باوەنور ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێلیان پێیە دەچن لەئاوەخوێڕی یاخود مەتعمەکان ئاودێنن، ئەوەشی ئۆتۆمبێلی نیە ناچار لەو ئاوە دەخواتەوە:"

وتیشی "هەفتەی ڕابردوش وەک گروپی هیوا سەردانی مدیر ناحیەمانکرد پێی ڕاگەیاندین سەردانی سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەکات بۆ ئەو مەبەستە، هەوڵی چاککردنی ئەدەن، بەڵام ڕەنگە بەهۆی زۆری ئاوەوە گرفت دروست بوبێت"

رونکردنەوەی زیاتری دا "ناحیەی باوەنور بیست و حەوت ساڵە کێشەی ئاوی هەیە لەڕوی نەبون ودابەش کردنەوە هەر هۆکارێکی هەبێت خەڵکی بەدەست کێشەی ئاوەوە دەناڵێنێت"

بەرێوەبەری ناحیەی باوەنور لەبەرامبەر دا وتی کە ئاوەکە کێشەی نیەو شیاوە بۆخواردنەوە

عەزیز محەمەد، بەرێوەبەری ئاوی باوەنور بە هاولاتی راگەیاند "سەبارەت بەئاوی باوەنور بەوشێوازە نیە کەتێکەڵی زێراب بوبێت، چونکە دوێنێ پشکنینی بۆکراوە کێشەی نیەو لەپشکنین دەرچوە و شیاوە بۆ خواردنەوە،بەلام گرفتمان هەیە بەهۆی لافاوی سیروانەوە کۆمەڵێک زەرەرو زیانی داوە لە پرۆژەکان، بیرێکمان بەتەواوەتی خاپور بوەو ئاوبردویەتی"

وتیشی "ئێستا هەنگاوی سەرەتای ئێمە، دوڕێگە چارەمان هەیە ڕێگەچارەی یەکەم ئێمە ئێستا حەوزو تەنکیەکانمان پاککردوەتەوە سبەینێش بیرەکان یەک یان دوانی پاک دەکەینەوە، ئەوانەشی کەئێستا ئاوی لێهێنین کێشەی نیە و دوڕۆژە حەفارە ئیش لە ئاوەڕۆکان دەکات"

عەزیز محەمەد، رونیکردەوە کە پلانیان بۆ داهاتو هەیەو "ئێمە دەرخستەو پرۆژەیەکی ترمان هەیە بۆئەوەی شوێنی پرۆژەکە بەگشتی بگوازینەوە بچینە شوێنێکی ئەوەیان دەرخستەیەکی تەواوەو لەوەزارەتی داراییە 800 ملوێن دیناری ئەوێ، بەهۆی قەیرانەوە ساڵێکە پێمان دەڵێن نیە و دەستی دەستیمان پێدەکەن، ئەگەر ئەو پارە سەرف بکەن ئێمە ئەو پرۆژەیە بکەین ئەوە چارەسەرێکی ڕیشەییە بۆئەوەی لەمەترسی لافاو پیسبون و هەموشتێک پارێزراوبێت و  ئاوێکی بەردەوام بەخەڵک بدەین"

 

ماوەی ساڵێکە ئەو پرۆژە لەوەزارەتی کشتوکاڵەوە ڕۆشتوە بۆ وەزارەتی دارای بوئەوەی پارەی تەرخانبکرێت بکرێت بەلام وتویانە پارە نیە.

عەزیز محەمەد جەختیکردەوە ئەوئاوە شیاوە بۆخواردنەوە و وتی "پشکنینی بیرەکان و تەنکیەکان و حەوزەکانیان کردوە  شیاوە بۆخواردنەوە لەڕوی ئەوەوە هیچ مەترسیەکی نیە تێکەڵ بەزێراب نەبوە، زێرابەکە نزیکیەتی، بەڵام دڵنیایتان ئەدەینێ بۆئەوەی هاوڵاتیش بزانێت ئێمە ئێستا پشکنینمان لەبەردەست دایە، شیاوە بۆخواردنەوە، ئەو هەنگاوانەمان ناوە، لەم چەندڕۆژەداهەنگاوی تریشمان دەبێت، بەڵام لەڕوانگەی ئێمەوە ئەوە چارەسەرە ئەو دەرخستە تازەیەمان بۆبخەنە بواری جێبەجێکردنەوە بۆئەوەی بەیەکجاری شوێنی پرۆژەکە بگۆڕین بۆشوێنێکیتر و سەلامەت ترو تەندروست تربێت"

ڕونیشیکردەوە "لەئێستادا سەرچاوەی ئاوی خواردنەوەی دانیشتوانی باوەنور، ئەو پرۆژەیە کەلەسەر سیروان ئاو وەردەگیرێت و دواتر ئەدرێت بەهەردو تەنکیەکەی باوەنور، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا خەڵکێک هەیە ڕەنگە له ودۆڵ و شیوانە ئاویان ڕاکێشابێت بۆخۆیان و ئاویتریان هەبێت بەڵام ئاوی سەرەکی هەرئەوەیە".

لەبەرامبەر دا سەیوان محمود وتی "ئەگەر ئاوەکە شیاوی خواردنەوە بێت، بۆچی هاوڵاتیان رو لەکانیاوەکان دەکەن بۆ هێنانی ئاو؟"

ناحیەی باوەنور دەکەوێتە سەر ڕێگای سەرەکی کەلار سلێمانی، لە نێوان هەردو قەزای کەلار و دەربەندیخان، هەمو ساڵێک روبەروی کێشەی نەبونی ئاو دەبێتەوە. ڕوباری سیروان بەتەنیشت ئەم ناحیەیەدا تێپەڕ دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار