عەبدولڕەزاق شەریف: عومەری سەید عەلی دەیوت بەشكم تەعزێی نەوشیروان مستەفا ببێتە عاملی خێر بۆ ئاشتبونەوەمان لەگەڵ پارتی

5 ساڵ لەمەوپێش



 سەیری ڤیدیۆکان بکەن، یەک ئەندامی جڤات لەگەڵ تەرمی نەوشیروان مستەفادا نە بەپێ یان بە ئۆتۆمبێل لەگەڵی نەبوون

 چیا وتی "كاك رەزاقیش وەك رێبین‌و مەریوان ئەیەوێ ئێمە دوربكەوینەوە لە گۆڕان"

هاوڵاتی

عەبدولڕەزاق شەریف ڕێکخەری پێشووی ژووری رۆژنامەوانی گۆڕان رەخنە لە ئەندامانی جڤات و سەرکردایەتی ئیستای گۆران دەکرێت و هەروەها باسی وردەکاری تۆمارکردنی سکاڵای پارتی دەکات لەسەر نەوشیروان مستەفا کە تێیدا فەرمانی گرتنیان بۆ دەکرد.

عەبدولڕەزاق شەریف لە بەشی چوارەمی وتارەکەیدا کلە بۆ هاوڵاتی ناردوە رەخنە لە گروپی "خڕ"ی زەرگەتە دەگرێت کە رۆژی مردنی نەوشیروان مستەفا ویستویانە خەڵکی دورخەنەوەو نەشیانهێشتوە مناڵەکانیان بەشداربن.

هەروەها دەڵێت کە هێشتا چلەی مردنی نەوشیروان مستەفا نەچووبوو، هەندێک لە بەرپرسانی گۆڕان لە كۆبونەوەیەكدا "لیژنەیەكیان بەبیانووی نەبونی پارەوە بۆ گەڕان بەسەر دەوڵەمەندەكانی شاردا پێكهێنا، ناوی چیا‌و نما لەگەڵ ئاواتی شێخ جەناب بۆ ئەو لیژنەیە پێشنیاز كرا"

-ئاماژە بەوەدەکات کە وتوویەتی "تكایە كوڕی كاك نەوشیروان لە مەسەلەی پارە‌و پارەكۆكردنەوەدا باس مەكەن... كوڕی كاك نەوشیروان مەكەن بە دەسڕی سواڵ. خۆی بمایە ئەمەی قبوڵ ئەكرد؟ من بە چپە ئەمەم وت‌و كاك عومەر بە دەنگی بەرز‌و بە توڕەبونەوە وتی: ئێ چی بكەین، پارە بەوان ئەدەن‌و بەئێمەی نادەن".

لە بەشیکی تری نوسینەکەدا دەڵێت "حەمەتۆفیق بەئاشكرا ئەیوت كاتی ئەوەیە عوسمان‌و قادر دەربكەین، عومەر سەید عەلی دەستەواژەی "نوێنەری ماڵی كاك نەوشیروان"ی بۆ حەمەتۆفیق بەكارئەهێنا، جوامێری برازای كاك نەوشیروان لە هەفتەی یەكەمی پرسەكەدا لە كاروباری ژوری دیپلۆماسی دورخرایەوە، بەختیاری براو هاوڕێی 50 ساڵەی كاك نەوشیروان بێزارو دەبوغزێنرا".

هەروەها دەڵێت "بەپەلە دەكردنی قەسامی شەرعی‌و قانونی كاك نەوشیروان‌و ئینتیقالی مەحكەمە‌و بەیاسایی‌و بەرەسمی دەركردنی كچە تاقانەكەی لەو پرۆسەیەدا، تاپۆكردنی هەمو مومتەلەكاتی گۆڕان‌و كاك نەوشیروان‌و گواستنەوەی بۆسەر هەردو كوڕەكەی، پشتیوانی‌و كاك عومەر‌و قسە بەناوبانگەكەی كە دەیوت "بەشكم ئەم تەعزێیە ببێتە عاملی خێر بۆ ئاشتبونەوەمان لەگەڵ پارتی".

کلیک بکە بۆ خوێندنەوەی بەشی چوارەمی وتارەکەی عەبدولرەزاق بە ناوی ئیتر قسە ئەکەم

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار