ڕێگەی کەرکوک - هەولێر داخرا

5 ساڵ لەمەوپێش



هاولاتی، سەروەر خەلیل

ڕێگەی نێوان کەرکوک و هەولێریش بەفەرمانی فەرماندەی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی کەرکوک لەکاژمێر 9:00 ئەمشەوەوە داخرا بە هۆکارێکی نادیار و بڕیارە 6ی بەیانی بکرێتەوە.

عەقید عابدین نەجمەددین بەڕێوەبەری پۆلیسی پردێ بە هاوڵاتی وت "ئەو قەدەغەی هاتوچۆیە هەموو کەرکوک دەگرێتەوە و بازگەی سەرەکی نێوان کەرکوک و هەولێر دادەخرێت و تاکو کاتژمێر شەشی بەیانی بەردەوام دەبێت".

وتیشی "قەدەغەی هاتوچۆکە بەفەرمانی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانەو تەنها بۆ ئۆتۆمبێل و ماتۆرسکێلە".

لەبارەی هۆکارەکەشی یەوە عەقید عابدین وتی "هۆکارەکەی نازانین چییەو تەنها فەرمانە لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانەو هاتوە"

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار