عوسمانى حاجى مه‌حمود سه‌ردانى گڵگۆى نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌کات
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
دوێنێ شه‌ممه سه‌رله‌ئێواره عوسمانى حاجى مه‌حمود یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و سه‌ڵاح ره‌شید هه‌ڵسوڕاوى پێشوى بزوتنه‌وه‌ه‌که سه‌ردانى گۆڕى نه‌وشیروان مسته‌فایان کردووه.
سه‌ڵاح ره‌شید که یاوه‌رى عوسمانى حاجى مه‌حمودى کردوه له چونیان بۆ سه‌ر مه‌زارى نه‌وشیروان مسته‌فا راگه‌یاندووه که ماوه‌یه‌کى زۆره خۆى و عوسمانى حاجى مه‌حمود نه‌چونه‌ته گردى زه‌رگه‌ته ئه‌مڕۆ که‌یادى دوساڵه‌ى کۆچى دوایى ره‌وانشاد نه‌وشیروان مسته‌فایه زۆر قه‌ره‌باڵغ ده‌بێت، بۆیه به‌پێویستمیانزانیوه پێشتر بچن.
عوسمانى حاجى مه‌حمود یه‌کێکه له سه‌رکرده نارازییه‌کانى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان و ماوه‌ى زیاتر له ساڵێکه له‌ماڵه‌وه دانیشتووه.
سه‌لاح ره‌شید له باره‌ى که‌سایه‌تى نه‌وشیروان مته‌فاوه نوسیویه‌تی،"کاک نه‌وشیروان سه‌رکرده‌و روناکبیرو ره‌مزێکى گه‌وره‌ى نه‌ته‌وه‌یى نیشتیمانى گه‌لى کوردستانه".
ئه‌مڕۆ 19ى ئایارى 2019 دوو ساڵ تێپه‌ر ده‌بێت به‌سه‌ر کۆچى دوایى نه‌وشیروان مسته‌فا رێکخه‌رى گشتى بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان که له 19ى ئایارى 2017 گیانى سپارد.