له‌ که‌رکوک و ده‌وروبه‌رى ئاگر له‌ زه‌وى جووتیاره‌ کورده‌کان به‌رده‌درێت

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتى
دوێنێ دره‌نگانێکى شه‌و له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌کى سه‌ر به‌ پارێزگاى که‌رکوک ئاگر له‌ به‌رهه‌مى گه‌نم و جۆى هاوڵاتیانى کورد به‌رده‌درێت و جوتیارانى سنوره‌که‌ش داواى هاوکارى لایه‌نه‌ سیاسییه‌کان ده‌که‌ن.

په‌یامنێرى هاوڵاتى له‌ شاره‌که‌ ڕایگه‌یاند: هاوشێوه‌ى چه‌ند شه‌وى ڕابردوو له‌ دره‌نگانێکى شه‌ودا له‌ گوندى قه‌ره‌ده‌ره‌ى سه‌ر به‌ قه‌زاى دوبزى ڕۆژئاواى که‌رکوک چه‌ند که‌سێکى نه‌ناسراو ئاگریان له‌ ده‌غڵ و دانى جوتیاران به‌ردروه‌ و به‌سه‌دان دۆنم زه‌وى به‌گه‌نم چێندراو سوتێندراوه‌.

هه‌روه‌ها باسى له‌وه‌شکرد له‌سنورى قه‌زاى داقوق ئاگر له‌ به‌رهه‌مى جوتیاره‌ کورده‌کانى سنوره‌که‌ به‌ردراوه‌ و دواى چه‌ند کاتژمێرێک له‌لایه‌ن تیمه‌کانى ئاگرکوژێنه‌وه‌ کۆنترۆڵ کراوه‌.

هاوکات له‌ گوندى مه‌نسوره‌ى نزیک حه‌فته‌غار له‌ باشورى ڕۆژئاواى که‌رکوک ئاگر له‌ناو به‌رهه‌مى جوتیاره‌ کورده‌کاندا که‌وتوه‌ته‌وه‌ و زیانێکى زۆرى ماددى لێکه‌وتوه‌ته‌وه‌.

له‌چه‌ند ڕۆژى ڕابردوودا له‌سنورى قه‌زاى دوبز, عه‌ره‌به‌ هاورده‌کان به‌زۆره‌ ملێ به‌رهه‌مى گه‌نم و جۆى جوتیارانى کوردى سنوره‌که‌یان، بۆ خۆیان دروێنه‌ ده‌کرد.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار