به‌غدا موچه‌یه‌کى دیکه له‌م مانگه‌دا بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت
5 ساڵ لەمەوپێش
ئارا ئیبراهیم
په‌رله‌مانتارێکى کورد له به‌غدا جه‌ختله‌وه ده‌کاته‌وه که حکومه‌تى عێراق موچه‌ى مانگێکى دیکه بۆ هه‌رێمى کوردستان ده‌نێرێت.
غالب محه‌مه‌د، ئه‌ندامى فراکسیۆنى گۆڕان له لیژنه‌ى نه‌وت و وزه‌ى په‌رله‌مانى عێراق له‌لێدوانێکدا به‌هاوڵاتى وت" حکومه‌تى عێراق له 17ى ئایار بۆ 27ى ئایار له ماوه‌ى ئه‌و 10 رۆژه‌دا موچه‌یه‌ک ده‌نێرێت و هه‌رێمی کوردستانیش ده‌توانێت دابه‌شى بکات به‌سه‌ر فه‌رمانبه‌راندا له پێش جه‌ژندا".
ناوبراو جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که ره‌نگه ئێستا ئه‌و موچه‌یه له‌لایه‌ن به‌غداوه نێردرابێت بۆ هه‌رێمى کوردستان.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى گۆڕان جه‌ختى له‌وه‌شکرده‌وه که هیچ مه‌ترسییه‌ک له‌سه‌ر ناردنى موچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له‌لایه‌ن به‌غداوه بوونى نییه تا به‌روارى 31ى 12ى 2019.
حکومه‌تى عێراق مانگانه بڕى 453 ملیار دینار بۆ فه‌رمانبه‌ران و 68 ملیار دینارى دیکه له بودجه‌ى هێزه وشکانییه‌کانى عێراق بۆ پێشمه‌رگه ده‌نێرێت.
حکومه‌تی هه‌رێمیش چه‌ندینجار له‌زارى به‌رپرسانى باڵاوه ئه‌وه‌یان خستۆته‌روو بۆ پێدانى موچه‌ى ته‌واو پێویستیان به 881 ملیار دیناره.