ئه‌مریكا هاوخه‌می خۆی بۆ ساڵیادی كۆچی نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌رده‌بڕێت
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
كۆنسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له هه‌ولێر له دووه‌مین ساڵیادی كۆچی دوایی نه‌وشیروان مسته‌فا، هاوسۆزی خۆی بۆ خێزان و هاوڕێیانی كۆچكردوو ده‌رده‌بڕی.
كۆنسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له پەیجی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتی فەیسبوک پەیامیکی هاوخەمی ڕاگەیاندوەو هاوکات دوو وێنەی سەردەمی شاخنی نەوشیروان مستەفای بڵاوکۆردۆتەوە.
نه‌وشیروان مسته‌فا ڕێكخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان لە 19-5-2017 پاش ململانێیه‌كی توند له‌گه‌ڵ نه‌خۆشیدا له ته‌مه‌نی 73 ساڵیدا له‌شاری سلێمانی كۆچی دواییكرد و له مه‌راسیمێك له‌گردی زه‌رگه‌ته‌ی به‌خاكسپێردرا.
نەوشیروان مستەفا یەکێکە لە دامەزرێنەرانی یەکێتی و دامەزرینەری بزووتنەوەی گۆڕانە کە لە یەک هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ٢٥/٧/2009 توانی ٢٥ کورسی پەرلەمانی کوردستان بەدەستبێنێت.
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار