حەسەن روحانی: ئامادەین بۆ دانوستان

5 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

حەسەن روحانی سەرکۆماری ئێران، رایگەیاند کە ئامادەیی دانوستانن، بەڵام ناچنە ژێرباری ئەو لایەنانەی کە زۆردارنە مامەڵە دەکەن، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا.

حەسەن روحانی لە دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک چالاکوان، رۆشنبیر و ھونەرمەند لە تارانی پایتەخت وتی "ئێمە ئەو لایەنەین کە داوای گفتوگۆ و دانوستان دەکەین، بەڵام ئەوەی ئێران بەزۆر بباتە سەر مێزی دانوستانێک کە ھیچ ئەنجامێکی نەبێت، ئەوا ئێمە بەھیچ شێوەیەک ئامادەی ئەو جۆرە دانوستانانە نین، تەنانەت ئەگەر ھەموو ھێزەکانی جیھان لەسەری ھاوڕا و کۆکبن".

وتیشی "لە چوارچێوەی دانوستانەکانی رێککەوتنی ئەتۆمییدا، توانیمان حەوت بڕیار ھەڵبوەشێنینەوە کە لە یەک رۆژدا لە لایەن ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتییەوە دەرکرابوون".

ھەفتەی رابردوو ئاژانسی ھەواڵیی "ئیسنا" بڵاویکردبوویەوە، بەرپرسێک لە ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێران رایگەیاندووە کە تاران ھەندێک لە بڕیارەکانی نێو رێککەوتنی ئەتۆمی ھەڵپەساردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار