ئـایا گۆڕان تاوانباره‌؟!

2019-06-03 12:06:43



هاوڕێ وه‌لید ڕه‌سوڵ

دروست کردن و دامه‌زراندنى ئـه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ به‌ باوه‌ڕى من کارێکى ئـه‌سته‌م و گران بوو بزوتنه‌وه‌یه‌کى بێ پاره‌و بێ چه‌ک له‌ نێوان دووهێزى پاره‌دار و پێ‌ چه‌ک به‌شێوه‌یه‌ک ته‌واوى جومگه‌کانى ده‌سه‌ڵاتیان به‌ ده‌سته‌وه‌ بوو، دووهێزى سیاسى که‌ به‌رده‌وام بوون له‌ سه‌رکوت کردن و کپ کردنى ده‌نگى ناڕه‌زایى . 

دروستکردنى ئـه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ کارێکى گه‌وره‌ بوو هۆشیار کردنه‌وه‌ى خه‌ڵکى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى زوڵم و سته‌م نه‌هێشتنى نا دادپه‌روه‌رى و گه‌نده‌ڵى و قۆرخکارى سه‌روه‌ت و سامانى خه‌ڵکى دابینکردنى خزمه‌تگوزارى و ژیان و داهاتێکى شایسته‌ بۆ خه‌ڵکى ئـه‌جێنداى ئـه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ بوو  .

ئـه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاى ته‌مه‌نى  توشى زۆر ناخۆشى و ده‌ربه‌ده‌رى بوو هه‌میشه‌ له‌ لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ هه‌وڵى نه‌هێشتن و کپکردنى ئـه‌درا به‌ جۆرێک به‌ده‌گمه‌ن هه‌ڵسوڕاوێکى ئـه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ هه‌یه‌ ڕووبه‌ڕوى سزاو ئـه‌شکه‌نجه‌دان فه‌سڵ کردن و نان بڕاوکردن نه‌بوبێته‌وه‌.

جێگه‌ى پرسیاره‌ خه‌ڵکى ئـه‌مڕۆ گله‌یى و گازنده‌یه‌کى زۆر له‌ بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان ده‌که‌ن سه‌باره‌ت به‌ قه‌یرانه‌کان و ڕه‌وشى ئـه‌مڕۆى کوردستان ، پێیانوایه‌ هۆکار و تاوان بارى سه‌ره‌کى له‌م قه‌یرانه‌دا بزوتنه‌وه‌ گۆڕانه‌ .

له‌ماوه‌ى ته‌مه‌نى ئـه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ ئـه‌وه‌نده‌ى کارى له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندى گشتى کردوه‌ به‌شێوه‌یه‌ک هیچ هێزێکى سیاسى ئـه‌وه‌نده‌ کارى نه‌کردوه‌ بۆ ئـه‌و به‌رژه‌وه‌ندیه‌ .

به‌چى شێوه‌یه‌ک ؟
 چوار ساڵى سه‌ره‌تاى ئـه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ چوار ساڵى به‌رهه‌ڵستکارى (ئـۆپۆزسیۆن) بوو به‌شێوه‌یه‌ک که‌ جیاواز بوو له‌ هه‌موو هێزه‌ سیاسیه‌کان په‌رله‌مانى زیندو کرده‌وه‌ کردى به‌ده‌نگى خه‌ڵک له‌ هیچ جێگایه‌کى دنیا نه‌بوه‌ ئـۆپۆزسیۆن به‌رنامه‌ى باشتر کردن و چاکسازى بدات به‌ ده‌سه‌ڵات به‌ڵام بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى ئـه‌و کاره‌ى ئـه‌نجام دا .

چوارساڵى ته‌مه‌نى دووه‌مى به‌ به‌ژدارى کردن له‌ حکومه‌ت به‌سه‌ربرد ده‌رکردن به‌ چاکسازى و نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى و گه‌ڕانه‌وه‌ى ماڵ و سامانى خه‌ڵکى ده‌رکردنى کۆمه‌ڵێ یاسا له‌ پێناو خه‌ڵکى ئـه‌رک و کارى ئـه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ بوو .

هێشتا بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان به‌رنامه‌ و ئـه‌جێنداى له‌ پێناو باشتر کردنى سیسته‌مى سیاسى و دارایى و ژیان و گوزه‌رانى خه‌ڵکى کوردستان به‌ کۆتا نه‌هاتوه‌، چوار ساڵى ته‌مه‌نى ئـه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ له‌ ده‌سپێکدایه‌، ڕێکه‌وتن نامه‌یه‌کى سیاسیى واژۆ کردوه‌ به‌بێ ئـه‌وه‌ى هیچ کام له‌ به‌نده‌کانى ئـه‌م ڕێکه‌وتن نامه‌یه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى بزوتنه‌وه‌که‌دا یاخود چه‌ند که‌سێکدا بێت ، ئـه‌وه‌ى واژۆ کراوه‌ له‌ پێناو کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستاندایه‌ .

له‌ کۆتاییا ده‌ڵێم بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان پڕه‌ له‌ لاوى خوێن گه‌رم و گه‌نجى پێگه‌یشتو و پیرى پاک که‌ هه‌میشه‌ له‌ پێناو به‌رژه‌وه‌ندى گشتى و خه‌ڵکیدا هه‌وڵیاد داوه‌ ، جێى خۆیه‌تى خه‌ڵکى به‌ هۆشیاریه‌کى ڕونتر بڕواننه‌ کار و کرده‌وه‌ و هه‌وڵدانى ئـه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ و به‌رده‌وام هاوکارى هاوڕێکانمان بکه‌ین له‌ حکومه‌ت و په‌رله‌مان له‌ پێناو خزمه‌تکردنى هاوڵاتیاندا  .
 

بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار