قوباد تاڵه‌بانى ئه‌مڕۆ ده‌بێته سه‌رۆکى حکومه‌ت
5 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتى
قوباد تاڵه‌بانى پۆستى سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێمى کوردستان به‌ڕێوه ده‌بات تا ئه‌و کاته‌ى سه‌رۆکى نوێى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران به‌فه‌رمى ده‌ستبه‌کار ده‌بێت.
ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانى سوێندى یاسایى ده‌خوات بۆ ده‌ستبه‌رکابوون وه‌ک سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان و به‌وه‌ش ده‌ستبه‌ردارى پۆستى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ده‌بێت.
به پێى یاساى ژماره 3ى ساڵى 1992، له کاتى چۆڵبوونى پۆستى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا، جێگره‌که‌ى شوێنى ده‌گرێته‌وه و کاره‌کان رایى ده‌کات.
له خاڵى دووه‌مى ماده‌ى حه‌ڤده‌یه‌مى یاساکه‌دا ئه‌وه‌خراوه‌ته‌ڕوو که له حاڵه‌تى چۆڵبوونى جێگه‌ى سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیراندا، جێگره‌که‌ى تا کاتى دانانى سه‌رۆکێکى نوێ جێگه‌ى ده‌گرێته‌وه.
له یاساکه‌دا هاتووه که ده‌بێت له ماوه‌ى 15 رۆژدا سه‌رۆکى نوێى حکومه‌تى هه‌رێم ده‌ستنیشان بکرێت.
پارتى دیموکراتى کوردستان، مه‌سرور بارزانى کاندید ده‌کات بۆ سه‌رۆکى حکومه‌تى هه‌رێم و بریاره سبه‌ینێ سێشه‌مه له‌ناو هۆڵى په‌رله‌مانى کوردستان نێچیرڤان بارزانى وه‌ک سه‌رۆکى هه‌رێم مه‌رسومێک ده‌ربکات بۆ ئه‌وه‌ى پێکهێنانى کابینه‌ى نۆیه‌م به مه‌سرور بارزانى بسپێرێت.